شكۆی كوردستان-
ژوری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرجەم چێشتخانە و کۆمپانیاکانی تایبەت بە گەیاندنی خواردنی خێرای (دلیڤەری) لە سنوری پارێزگای هەولێر ئاگاداردەکەنەوە کە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی خواردن بە هاوڵاتییان بە ڕێگەی (دلیڤەری) لە 24 کاتژمێری شهو ڕۆژدا ڕێگەپێدراو دەبێت.
ژوری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر ئەمڕۆ هەینی لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، “سەرجەم چێشتخانە و کۆمپانیاکانی تایبەت بە گەیاندنی خواردنی خێرای (دلیڤەری) لە سنوری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی خواردن بە هاوڵاتییانی خۆشەویست بە ڕێگەی (دلیڤەری) لە 24 کاتژمێری شهو و ڕۆژدا ڕێگەپێدراو دەبێت”.
چێشتخانە و خزمەتگوزارییەکان لە 06:00ی بەیانی تاوەکو 09:00ی شەو، پێویستە ئەگەر شوێنی دەرەوەی هەبێت لە شوێنی کراوە خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بکەن
30ی مانگی ئازار لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆرۆنا کۆبوەوە و بەهۆی زیادبونی ژمارەی توشبوان و مردن بە کۆرۆنا بڕیاردرا کافتریا و یانە و چێشتخانە و خزمەتگوزارییەکان، ئەوانەی رێگەپێدراون لە 06:00ی بەیانی تاوەکو 09:00ی شەو، پێویستە ئەگەر شوێنی دەرەوەی هەبێت لە شوێنی کراوە خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بکەن، لەکاتی نەبونی شوێنی کراوە، واتە باخچە و پارک، پێویستە لە ژورەوە ژمارەی مێزەکانیان بەتەواوەتی سنوردار بکرێت و بۆشاییەکی تەواو لەنێوان میوانەکانی هەبێت و پەنجەرەکانی بکاتەوە بۆ هەواگۆڕکێ، دەشبێت ماسک ببەستن.
بڕیاردراوە بە داخستنی تەواوی هۆڵی بۆنەکان و ئاهەنگ و رێوڕەسمەکان و فیستیڤاڵەکان و شانۆکان
هەروەها بڕیاردرا بە داخستنی تەواوی هۆڵی بۆنەکان و ئاهەنگ و رێوڕەسمەکان و فیستیڤاڵەکان و شانۆکان، هەروەها هۆڵەکانی وەرزش، تەنانەت لەناو هۆتێلەکان و شوێنە گشتییەکان.