کوردستانی

رێكخراوی هەنگاو: سزای لەسێدارەدانی چەند بەندکراوێكی کورد لە زیندانی ئورمیە جێبەجێ کرا

شكۆی كوردستان-

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی لانیکەم شەش بەندکراوی کورد لە زیندانی ئورمیە جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سزای لەسێدارەدانی لانیکەم شەش بەندکراوی کورد کە دوێنێ برابونە ژوری تاکەکەسی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە نێو ئەو شەش کەسەدا دو کەسیان برابون و سەرجەمیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابو.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close