شكۆی كوردستان-
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌سه‌رهاتی دو خانمی كورد خۆشحاڵ و له هه‌مانكاتیشدا خه‌مبار و نیگه‌رانیان كردوه، یه‌كێك له‌وانه‌ش كۆچی دوایی دكتۆره نه‌مام غه‌فوری بو.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “به‌ر له چه‌ند ڕۆژ، خاتو میدیا مه‌ستی، پاش ته‌واوكردنی خولی ئه‌كادیمیای ساندهۆرستی سه‌ربازی شاهانه‌ی بریتانی به‌سه‌ركه‌وتویی له‌لایه‌ن سوپای شانشینی یه‌كگرتوه‌وه خه‌ڵات كرا، ئه‌م خاتونه پێشتر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پێشمه‌رگه خزمهتیكردوه، به‌م هه‌نگاوه نوێیه‌شی سه‌ری گه‌ل و وڵاتی خۆی به‌رزكرده‌وه و وێنه‌یه‌كی جوانی توانا و لێهاتویی بۆ ژنی كورد نه‌خشاند كه جێگای شانازیكردنی گه‌له‌كه‌یه‌تی”.
دكتۆره نه‌مام غه‌فوری وه‌ك نمونه‌یه‌كی باڵای كاری خۆبه‌خشی و دڵسۆزی و خه‌مخۆری خۆی به‌هه‌مولایه‌ك ناساندبو
راشیگه‌یاند، “به‌داخ و په‌ژاره‌ی قوڵیشه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دكتۆره نه‌مام غهفوریم بیست به‌هۆی توشبونی به كۆرۆنا، هه‌رچه‌نده ده‌رفه‌ت نه‌ڕه‌خسا پێشتر له نزیكه‌وه بیناسم، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك نمونه‌یه‌كی باڵای كاری خۆبه‌خشی و دڵسۆزی و خه‌مخۆری خۆی به‌هه‌مولایه‌ك ناساندبو”.
دكتۆره نه‌مام زیاتر له 30 ساڵ له ئه‌وروپا له ژیانێكی ئارام‌دا ده‌ژیا، به‌ڵام له‌شه‌ڕی داعشدا، وه‌ك پزیشكێكی خۆبه‌خش گه‌ڕایه‌وه كوردستان
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو زیاتر له 30 ساڵ له ئه‌وروپا له ژیانێكی ئارام‌دا ده‌ژیا، به‌ڵام له‌شه‌ڕی داعشدا، وه‌ك پزیشكێكی خۆبه‌خش گه‌ڕایه‌وه كوردستان و هه‌ر له عه‌فرینه‌وه هه‌تا شه‌نگال و هه‌مو به‌ره‌كانی جه‌نگ خزمه‌تی بریندار و لێقه‌وماوانی شه‌ڕی ده‌كرد و به‌هانای ئاواره و ئێزدییه رزگاربوه‌كانی ده‌ستی داعشه‌وه ده‌چو، ئه‌م چیرۆكانه‌ی ژنانی كورد ژیان ڕه‌نگینتر ده‌كه‌ن و شایسته‌ی ئه‌وه‌ن به‌وانه بخوێنرێن.