کوردستانی

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی بەكۆرۆنا گیانی لەدەستدا

شكۆی كوردستان-

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ره‌مزی شه‌عبان ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌كۆرۆنا مرد.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ره‌مزی شه‌عبان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، له‌چه‌ند رۆژی رابردودا به‌هۆی تێكچونی دۆخی ته‌ندروستی و‌ توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌وانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ كرا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مردوه‌.

سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

بڕیاریشه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 4ی (نیسان/4)ی 2021 ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ئه‌نقه‌ره‌وه‌ بگه‌یه‌ندرێته‌وه‌ شاری هه‌ولێر و به‌خاكبسپێردرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close