کوردستانی

زاخۆ؛ مین بەسەربازێكی هێزەكانی پاسەوانی سنوردا دەتەقێتەوە

شكۆی كوردستان-

لە سنووری شارۆچکەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ مین بە یەکێک لە سەربازانی هێزی پاسەوانیی سنووردا تەقییەوە و برینداربوو، فەرماندەی لیوای یەکی پاسەوانیی سنووریش دەڵێت، بۆ نەخۆشخانەی زاخۆ گوازراوەتەوە.

عەمید دلێر فەرزندە زێبارى، فەرماندەى لیوای یەکى پاسەوانیی سنوور لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند، مینەکە بە قاچی یەکێک لە پاسەوانەکانیاندا تەقیوەتەوە، ئێستا گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و “تەندروستیی باشە”.

بە گوتەی عەمید دلێر، ئەو پاسەوانە بەپێ لەکاتی گواستنەوەی کەلوپەلەکانی لە خاڵی سنووریی سیار بەننا، کە یەکێکە لەو سێ خاڵەی بەم دواییە هێزی پاسەوانیی سنووری عێراقی تێدا جێگیرکراوە.

ئەو خاڵە سنوورییانەی ئەو هێزانەی تێدا جێگیربوون لە سەردەمی حکومەتی بەعس خاڵی سەربازیی بوون، فەرماندەى لیوای یەکى پاسەوانیی سنوور دەڵێت، “ئەو مینە هی ئێستا نەبووە و کۆنە”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close