شكۆی كوردستان-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌رمی منداڵێكی ته‌مه‌ن 6 (شه‌ش) ساڵان گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و به‌ر سه‌ری كه‌وتوه.
سه‌رچاوه‌یه له ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ته‌رمی منداڵێك گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و گوللـه‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتوه.
ئه‌و منداڵه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی باكوری كه‌ركوكه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، “ئه‌و منداڵه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی باكوری كه‌ركوكه و تا ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان لێكردوه نه‌ناسراونه‌ته‌وه”.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوه ده‌ستیپێكردوه به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه.
