شكۆی كوردستان-
88 هەزار و 408 کەس له كوردستان مووچەی کەمئەندامی وه‌رده‌گرن
ئا/ شكۆى كوردستان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى 11 ساڵه یاسایه‌كى تایبه‌ت به ماف و ئیمیتازهكانى كه‌مئه‌ندامان له كوردستان ده‌ركراوه، به‌ڵام تائێستا سه‌رجه‌م بڕگه و مادده‌كانى یاساكه به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامان جێبه‌جێنه‌كراوه؛ ئێستا هه‌وڵى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌درێت.
یاسای ژماره 22ى ساڵی 2011 تایبەت بە ماف و ئیمتیازەکانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت، كه له 21 مادده پێكهاتووه؛ لە 31ى كانوونى یه‌كه‌مى 2011 ده‌رچووه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌واویى بڕگه و مادده‌كانى یاساكه به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامان جێبه‌جێنه‌كراوه، ئێستا له‌لایه‌ن لێژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه هه‌موارده‌كرێته‌وه.
گوڵستان سەعید، ئەندامی لێژنەی مافی مرۆڤ و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە (شكۆى كوردستان)ى گوت: سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە هەموارێکین بۆ یاسای ژمارە ژماره 22ی كه‌مئه‌ندامان و، هەندێک بڕگەی ئەو یاسایە پێویستی بە گۆڕانکارییە.
گوتیشی: ئەم یاسایەی کە لە 11 ساڵی رابردوو دەرچووە، کەموکووڕی زۆری تێدایە و پێویستە باشتر دابڕێژرێتەوە، بۆیه لە هەوڵی ئەوەداین ئەم یاسایە بەجۆرێک هەمواربکرێتەوە کە زۆرترین کەمئەندام تێیدا سوودمەند بن و لەگەڵ ئەم سەردەمەی ئێستادا بگونجێت.
لە ماددەی سێیەمی یاساکەدا ئاماژه به‌وه كراوه، كه ئەنجوومەنێک بۆ چاودێری و شیاندنی کەمئەندامان لە هەرێمدا دادەمەزرێت و، وەزیرى كار سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەکە دەکات و بەڕێوەبەری گشتی چاوەدێری و پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و نوێنه‌رى وەزارەتەکانی، رۆشنبیری، تەندروستی، پەروەردە و خوێندنی باڵا لەگەڵ نوێنەرێکی کۆمەڵەی کەمئەندام دەبنە ئەندام. به‌ڵام تائێستا ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پێنههێندراوه.
به گوته‌ى گوڵستان سه‌عید، وەزارەتی تەندروستی نەیتوانیوە وەکو پێویست پێداویستییە پزیشکییەکانی کەمئەندامان دابینبكات و، حکومەتی هەرێمیش نەیتوانیوە هەلی کارکردنیان بۆ بڕەخسێنێت.
تائێستا بڕگه‌ى دووه‌مى ماددەی هەشتەمی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2011، جێبه‌جێنه‌كراوه كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات “ئەو کەسەی خۆی بۆ چاودێریکردنی کەمئەندامێک تەرخانکرد ئەگەر مووچەی نەبوو، مووچەیەکی پێدەدرێت کە یەکسانە بە رادەی کەمترین مووچەی فەرمانبەرێکی هەرێم”.
به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى كار، دابینهكردنى مووچه بۆ ئه‌وانه‌ى چاودێرى كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌ن بۆ قەیرانی دارایی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام ئەندامەكهی لێژنەی مافی مرۆڤى په‌رله‌مان، دەڵێت: بەر لە قەیرانی دارایی‌ش ئەم بڕگەیە جێبەجێنەکراوە.
له‌باره‌ى شێواز و كاتى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه، گوڵستان سەعید ده‌ڵێت: وەکو لێژنەی پەرلەمانی، لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەماهەنگیمان هەبووە و بەشداری چەندین کۆنفراسیشمان کردووە بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێوه یاساكه هه‌مواربكه‌ینه‌وه.
ده‌شڵێت: هه‌وڵ ده‌ده‌ین لە وەرزی بەهارەی پەرلەماندا، یاساکە پەسەند بکەن و تێیبەپەڕێنین تاوەکو ببێتە یاسایەکی باش و سەردەمیانە و خزمەتگوزار بۆ توێژی کەمئەندامان.
بەپێی ئامارێکى وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هه‌رێم؛ ئێستا لە هەرێمی کوردستان 88 هەزار و 408 کەس سوودمەندن لە مووچەی کەمئەندامی، لەو ژمارەیە 76 هەزار و 311 کەس وه‌كو “هاوڵاتى كه‌مئه‌ندام” مووچە وه‌رده‌گرن كه مانگانه بڕەکەی 150 هەزار دینارە.
12 هەزار و 97 کەس مووچەی “کەمئەندامی فەرمارمانبەر” وه‌رده‌گرن كه جگە لە مووچەی فەمانبەرییەکەیان، مانگانه 100 هەزار دیناریان وەکو هاوکاری پێدەدرێت.
