نێودەوڵەتیکوردستانی

حه‌لبوسی له‌باره‌ی دۆخی خراپی عێراقه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات

شكۆی كوردستان-

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، ئەوەی ئێستا لە عێراقدا رودەدات ترسێنەرە، بابەتێکە ناکرێت لەئاستی بێدەنگت بین و وازی لێبهێن، هاوکات هۆشداریشیدا لە دروستبونی ئاژاوەگێڕی و رشتنی هاوڵاتیانی عێراقی بێتاوان لە هەر لایەنێکەوە بێت.

بانگێشتی دڵسۆزان لەسەرجەم لایەنەکان دەکەین بۆ کوژاندنەوەی ئەم ئاگری دوبەرەکییە

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەدوای روداوەکانی ئەمڕۆی بەغدا و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە،”بانگێشتی دڵسۆزان لەسەرجەم لایەنەکان دەکەین بۆ کوژاندنەوەی ئەم ئاگری دوبەرەکییە و گەیشتن بە بە لێکتێگەیشتن، بەمەبەستی پاراستنی سەروەری نیشتیمانی و گەڕاندنەوەی ئاسایش و پاراستنی لەهەر داخزان یان پێکدادانێک کە زیان بە هەموان بگەیەنێت”.

ئەم دۆخەی دروستبوە زەنگی ئاگادارکردنەوەیە بۆ مەترسییەکی گەورە

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، حەلبوسی باسی لەوەکردوە،”ئەم دۆخەی دروستبوە زەنگی ئاگادارکردنەوەیە بۆ مەترسییەکی گەورە، کە ناکرێت لێی بێدەنگ بین و وازی لێبهێنین بێ دەستوەردانی کەسانی زیرەک و کاریگەر لە پیاوانی ئاینی و سیاسی و عەشایەری و کۆمەڵایەتییەکان، کە هەوڵبدەن بە ئاراستەی ‌هێورکردنەوەی دۆخەکە و کۆنتڕۆڵکردنی، بەپێچەوانەوە هۆشداری دەدەین لە دروستبونی ئاژاوە و رشتنی خوێنی هاوڵاتیانی بێتاوانی عێراق”.

ئەمە لەکاتێكدایە، ئەمڕۆ دوشەممە موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لە پەیامێکدا رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ره‌وتی سه‌در داده‌خات و ده‌ستوه‌ردان له‌ هیچ بابه‌تێكی سیاسی ناكات و “دەستبەرداربونی خۆم لەکاری سیاسی رادەگەیەنم”،

لەدوای ئەم وتارەش خۆپیشاندان لە ناوچەی سەدر دەستیپێکرد و بەشێک لە خۆپیشاندەران هێرشیانکردە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی، بەو هۆیەشەوە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند.

هاوکات لە درێژەی کاردانەوەکانی ئەو روداوانەی ئەمڕۆ لە عێراق رویاندا، ئیمارات و ئێران گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ عێراق راگرت، هاوکات بەحرەینیش داوای لە هاوڵاتیانی لە عێراق کرد نەچنە ئەو شوێنانەی خۆپیشاندانی تێدایە و پابەندی رێنمایی هێزە ئەمنییەکان ببن”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close