لەکاتی سەرکەوتنی بۆ فڕۆکە تایبەتەکەی خۆی، جۆ بایدن سێ جار کەوت
“بەهۆی نەخۆشییەوە بایدن پۆستەکەی جێدەهڵێت”
ئا: شكۆى كوردستان
ئاژانسی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەهۆی نەخۆشییەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پۆستەکەی جێدەهێڵێت و کامڵا هاریسی جێگری جێگەی دەگرێتەوە. ڕێژەیەکی زۆری خەڵکی ئەمریکا پێیانوایە بایدن ناتوانێت ئەم خولەی سەرۆکایەتی تەواو بکات.
فۆکس نیوز بڵاویکردەوە، خوێنەران و بینەرانی کەناڵەکەیان کە ڕێژەیەکی زۆری خەڵکی ئەمریکا پێکدەهێنێت، پێیانوایە بایدن ناتوانێت ئەم خولەی سەرۆکایەتی تەواو بکات، بەڵکو پۆستەکەی جێدەهێڵێت و کامڵا هاریس جێگەیدەگرێتەوە.
لەبنەڕەتدا، کاندیدکردنی بایدن نمایشی دیموکراتەکان بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکایەتی وەرگرن و دواتر ڕادەستی هاریسی بکەن.
بەگوێرەی ئەو کەناڵە، بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئەمریکا پێیانوایە لەبنەڕەتدا، کاندیدکردنی بایدن نمایشی دیموکراتەکان بۆئەوەی پۆستی سەرۆکایەتی وەرگرن و دواتر ڕادەستی هاریسی بکەن.
فۆکس نیوز لە زاری شیکەرەوەیەکی سیاسی کە بینەری کەناڵەکەیانە گواستویەتییەوە، بایدن ڕۆڵی ئەسپی تەڕوادەی بینیوە و ماوەیەکی دیکە ڕۆڵەکەی تەواو دەبێت.
هەفتەی ڕابردو لەکاتی سەرکەوتنی بۆ فڕۆکە تایبەتەکەی خۆی، جۆ بایدن کە تەمەنی 78 ساڵە، سێ جار کەوت و ئەوەش کاردانەوەیەکی زۆری لە ناوخۆی ئەمریکا لەبارەی تەندروستی ناوبراو بەدوای خۆیدا هێنا، دواتریش لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆک بایدن لەبارێکی تەندروستی جێگیر دایە.