نێودەوڵەتی

بەهۆی بڕیارێکی ئەردۆگان، لیرەی تورکی 17%ی بەهاکەی لەدەستدا

شكۆی كوردستان-

لەماوەی هەفتەیەکدا بەهۆی بڕیارێکی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندی وڵاتەکەی، بەهای لیرەی تورکی 17%ی بەهاکەی لەدەستداوە و ئەوەش مەترسی دروستکردوە لەسەر دەستوەردانی سیاسی لەداهاتوی کاروباری پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی لەو وڵاتەدا.

بەهۆی بڕیاری لابردنی “ئەجبالیش”  لیرەی تورکی 17%ی بەهاکەی لەدەستدا

لەساڵی 2014ەوە سەرۆک کۆماری تورکیا چوار پارێزگاری بانکی ناوەندی لەکار دورخستونەتەوە کە سێ بەرپرسیان لە 21 مانگی رابردودا گۆڕدراون و دواینیان “ناجی ئەجبال” بو کە بەهۆی بڕیارێکی بۆ زیادکردنی نرخی سود لەسەرکار لابراوە، بەهۆی بڕیاری لابردنی “ئەجبالیش”  لیرەی تورکی 17%ی بەهاکەی لەدەستدا.

لەسەردەمی ناجی ئەجبال دراوی تورکی لەبازارە داراییەکاندا بەڕێژەی  3.1٪  بەرزبوەوە

هاوکات لەسەردەمی “ناجی ئەجبال” پارێزگاری لەسەرکارلابراوی بانکی ناوەندی بەهای لیرە لەبازارە داراییەکاندا بەڕێژەی  3.1٪  بەرزبوەوە و ئەوەش وەک جۆرێک لەگەشەکردنەوەی دراوی ئەو وڵاتە ناوبرا دوای ماوەیەکی زۆر لەلاوازی مامەڵەپێوەکردنی لەلایەن وەبەر‌هێنەرانەوە، هەروەها چاوەڕێ دەکرێت سەرۆک کۆماری تورکیا گۆڕانکارییەکی فراوان لە وەزارەتی دارایی وڵاتەکەیدا بکات و ناجێگری سیاسەتی بانکی ناوەندیش بوەتە مایەی نادڵنیایی وەبەر‌هێنەران لەو وڵاتەدا.

هەر 100 (سەد) دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەرە بە 792 (حەود سەد و نەود دو) لیرەی تورکی

بەگوێرەی نرخی دراو لەبازارە داراییەکانی تورکیا ئەمڕۆ دوشەممە هەر 100 (سەد) دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەرە بە 792 (حەود سەد و نەود دو) لیرەی تورکی.

مانگی ئەیلولی ساڵی رابردو نرخی لیرەی تورکی گەیشتە نزمترین ئاست

مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوش بەهۆی سەپاندنی سزای ئابوری لە لایەن یەکێتی ئەوروپا بەسەر تورکیا و بەردەوامی هەڵئاوسانی ئابوریی، نرخی لیرەی تورکی گەیشتە نزمترین ئاست کە لە مێژودا تۆماریکردبێت، بەجۆرێک نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 763 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close