ئا/ شكۆى كوردستان
به‌پێى داتاى سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت به ڕه‌وشى دیموكراسى، تۆمه‌تباران له بنكه‌كانى پۆلیس و بنكه‌كانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ_یش ده‌ڵێت: “وه‌ڵامى ئێمه بۆ ڕێگرى له ئه‌شكه‌نجه‌دانى تۆمه‌تباران نادرێته‌وه”.
به‌پێى داتاكانى سه‌نته‌رى په‌ره‌پێدانى مافى مرۆڤ و دیموكراسى، له ماوه‌ى ساڵ و نیوى رابردوو له بنكه‌كانى پۆلیس و ئاسایشى هه‌رێم به‌چه‌ندین شێوه ئه‌شكه‌نجه‌ى تۆمه‌تباران دراوه.
به‌پێى داتاكانى سه‌نته‌ره‌كه، 28%ى ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كان له پارێزگاى هه‌ولێر و 17%ى له پارێزگاى دهۆك و 55%یان له پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین تۆمار كراوه.
هه‌ر به‌پێى داتاكان، تۆمه‌تباران به‌چه‌ندین شێوه ئه‌شكه‌نجه دراون، له‌وانه (ئه‌شكه‌نجه‌دانى جه‌سته‌یى، لێدان له قاچ و پشت به‌شێوه‌یه‌ك كه نه‌بیندرێت له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه‌دانى ده‌رونى به‌شێك له تۆمه‌تباران).
له‌باره‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دانى تۆمه‌تباران له بنكه‌كانى گرتن و گواستنه‌وه، زیا پتڕۆس سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان به (شكۆى كوردستان)ى ڕاگه‌یاند: به‌داخه‌وه له سه‌نته‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى تۆمه‌تباران به چه‌ندین شێوه ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، كه ئه‌مه دوور له بنه‌ماكانى دیموكراسى و مافى مرۆڤ.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: داوایان له به‌رپرسانى حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه، كه ڕێگه له ئه‌شكه‌نجه‌دانى تۆمه‌تباران بگرێت چونكه ئه‌شكه‌نجه‌دان ناوبانگى هه‌رێم له‌كه‌دار ده‌كات، به‌ڵام وه‌ڵامێكى ئه‌رێنى نه‌دراونه‌ته‌وه.