ڕۆژنامەکوردستانی

رۆژێك پشو راگەیەنرا

شكۆی كوردستان-

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی تێپەڕبونی سێ ساڵ بەسەر تێکشکاندنی رێکخراوی داعش لەعێراق، رۆژی پێنجشەممەی داهاتو 17ی کانونی یەکەم پشوی فەرمی دەبێت.

 بەبۆنەی تێپەڕبونی سێ ساڵ بەسەر تێکشکاندنی رێکخراوی داعش لەعێراق

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، حکومەت بڕیاریداوە رۆژی پێنجشەممەی داهاتو 17ی کانونی یەکەم بکرێتە پشوی فەرمی، ئەوەش  بەبۆنەی تێپەڕبونی سێ ساڵ بەسەر تێکشکاندنی رێکخراوی داعش لەعێراق.

کانونی یەکەمی 2017 حەیدەر عەبادی کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی داعشی راگەیاند

17ی مانگی کانونی یەکەمی 2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی داعشی لە عێراق راگەیاند، بەڵام بە گوێرەی هێزەکانی عێراق بەشێک لە ئەندامانی ئەو رێکخراوە بەشێوەی گروپی بچوک لە ناوچە بیابانەکانی ئەنبار، دیالە و سەڵاحەدین و چەندین شوێنی دیکەی عێراق بونیان هەیە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەئامانج دەگرن.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close