Uncategorized

دو بەرپرس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

شكۆی كوردستان-

شەوی رابردو، سەرۆكی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز و جێگریی بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی بەهۆی توشبونیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان كە لە كەسانی نزیك لەو دو كۆچكردوە بەدەستیهێناوە، شەوی رابردو ئارارات مەجید، سەرۆكی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز، دوای ئەوەی ماوەیەك بو  توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا  ببو، گیانی لەدەستدا.

هاوكات عەدنان حسێن، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان و پەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق دوای ماوەیەك توشبونی بە كۆرۆنا و گواستنەوەی بۆ توركیا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، شەوی رابردو گیانی لەدەستدا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close