نێودەوڵەتی

ئه‌وروپا داوا له‌توركیا ده‌كات رێككه‌وتنی تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌ران جێبه‌جێبكات

شكۆی كوردستان-

کۆمسیاری ئەوروپا و بەرپرسی پەیوەندییە ناوخۆییەکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ تورکیا پابەندبونمان بە پرسی پەنابەران نوێ بکەینەوە.

ئامادەن لەگەڵ تورکیا پابەندبونمان بە پرسی پەنابەران نوێ بکەینەوە

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ چوارشەممە یاڵڤا جۆنسین ۆمسیاری ئەوروپا و بەرپرسی پەیوەندییە ناوخۆییەکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ تورکیا پابەندبونمان بە پرسی پەنابەران نوێ بکەینەوە.

رێککەوتنی ساڵی 2016-ی نێوان یەکێتییەکەیان و تورکیا لەبارەی پەنابەران ئێستاش بەرکارە

ئەو کۆمسیارەی یەکێتی ئەوروپا جەختیشیکردەوە، رێککەوتنی ساڵی 2016-ی نێوان یەکێتییەکەیان و تورکیا لەبارەی پەنابەران ئێستاش بەرکارە.

راشیگەیاند، تورکیایان ئاگادارکردوە کە یەکێتی ئەوروپا پشتیوانییان دەکات لەهەڵگرتنی بەرپرسیارێتی پەنابەران و رێگرتن لەپەڕینەوەیان بۆ سنورەکانی ئەوروپا.

جەختیشیکردەوە، پێویستە تورکیا پابەندبونی خۆی بەو رێککەوتنە نیشانبدات.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close