شكۆی كوردستان-
وەزیری بەرگری تورکیا سه‌باره‌ت به پێشبڕكێی خۆپڕچه‌ككردنی یۆنان رایگەیاند، ئەوان دەڵێن، له دژی توركیا نییه، “ئه‌ی باشه له دژی كێیه؟ توركیا هیچ كاتێك نه‌بوه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانی و هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراو”، دەشڵێت، “ئه‌م كاره‌ی یۆنان كه خه‌ڵكی یۆنان خۆی كێشه‌ی قه‌یرانی ئابوری هه‌یه ژیانی گه‌لی یۆنان سه‌ختتر ده‌كات”.
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا دوابەدوای کۆبونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ناتۆ لە نوێنەرایەتی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بەگرنگییەوە گفتوگۆ لەسەر پرسە سەربازیی و بەرگرییەکان کرا، هەروەها پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیش بەتایبەت پرسی ئەفغانستان لەلایەن وەزیرەکانەوە تاوتوێ کرا، ئێمە وەک تورکیا هەمو بۆچونەکانی خۆمان بە رون و ئاشکرایی خستەڕو”.
ئەوەمان وەبیرهێنایەوە کە تورکیا پڕۆتۆکۆڵی پاریس-ی پەسەند کردوە و لەو چوارچێوەیەشدا تورکیا و هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەمان دەستیان بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست کردوە
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پاڵ قسەکردن لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ناتۆ-یەکێتیی ئەوروپا، گفتوگۆ لەسەر گۆڕانی کەشوهەواش کراوە و وتی، “ئەوەمان وەبیرهێنایەوە کە تورکیا پڕۆتۆکۆڵی پاریس-ی پەسەند کردوە و لەو چوارچێوەیەشدا تورکیا و هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەمان دەستیان بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست کردوە و لەسەریشی بەردەوام دەبین”.
ماوەی 70 ساڵە ئەندامێکی شەرەفمەندی رێکخراوی ناتۆ-ین، بەرپرسیارییەتییەکانمان دەزانین و تا ئێستاش بەرپرسیارییەتییەکانمان بەجێهێناوە
خوڵوسی ئاکار، جەختی لەوەش کردەوە، “ماوەی 70 ساڵە ئەندامێکی شەرەفمەندی رێکخراوی ناتۆ-ین، بەرپرسیارییەتییەکانمان دەزانین و تا ئێستاش بەرپرسیارییەتییەکانمان بەجێهێناوە و لەمەودواش بەردەوام دەبین”.
هه‌وڵ ده‌ده‌ین به دیالۆگ كێشه‌كانی ده‌ریای ئیجه، رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و قوبرس له‌گه‌ڵ یۆنان چاره‌سه‌ر بكه‌ین
ئاكار لەبارەی پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ یۆنان وتی، “هه‌وڵ ده‌ده‌ین به دیالۆگ كێشه‌كانی ده‌ریای ئیجه، رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و قوبرس له‌گه‌ڵ یۆنان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، لەگەڵ وەزیری بەرگری یۆنان کۆبونەوەیەکی ئەرێنیمان ئەنجامدا، چاوەڕێش دەکەین ئەنجامە ئەرێنییەکانی ئەم کۆبونەوەیە لە قۆناغی ئایندەدا ببینین”.
به هاوتا یۆنانییه‌كه‌مم وت كه پێویسته رێگه له‌و جۆره لێدوان و كارانه بگیرێت كه ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان
ئەوەشی خستەڕو، “به هاوتا یۆنانییه‌كه‌مم وت كه پێویسته رێگه له‌و جۆره لێدوان و كارانه بگیرێت كه ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان، وێڕای بونی هه‌ردولامان له ناتۆ گه‌ڕان به دوای هاوپه‌یمانی نوێ‌دا زیان به ناتۆ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتیش ده‌گه‌یه‌نێت و بێمتمانه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه”.
سه‌باره‌ت به پێشبڕكێی خۆپڕچه‌ككردنی یۆنان له ماوه‌یه‌ی دواییدا، ئاكار وتی، “ده‌ڵێن ئه‌مه له دژی توركیا نییه، ئه‌ی باشه له دژی كێیه؟ توركیا هیچ كاتێك نه‌بوه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانی و هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراو، به‌هێز و كاریگه‌ری ئه‌وانه، هه‌روه‌ها ئه‌م كاره‌ی یۆنان كه خه‌ڵكی یۆنان خۆی كێشه‌ی قه‌یرانی ئابوری هه‌یه ژیانی گه‌لی یۆنان سه‌ختتر ده‌كات”.