Uncategorized

بەرپرسی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی قەرەچووغ: چیتر پەراوێزخستی یەكێتی لە دەڤەری مەخموور قبوڵناکەین


ئا/ شكۆی كوردستان
بەرپرسی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی رێكخستنی قەرەچووغی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، چیتر قبوڵ ناكەن لە دەڤەری مەخمووردا، پەراوێز بخرێن. دەشڵێت: “لەكۆی دامودەزگا ئیدارییەكانی مەخموور بێ بەش كراون”.
غازی فەیسەڵ، بەرپرسی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی رێكخستنی قەرەچووغی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (شكۆی كوردستان)ی رایگەیاند: “بەداخەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەتەواویی لە ئیدارەی قەزای مەخموور بێ بەش كراوە و رێگە نادرێت یەكێتی رۆڵی خۆی ببینینێت”.
گوتیشی: “ناكرێ ئێمە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بەیەكەوە حكومەت پێك بهێنین، بەڵام لە ئیدارەی مەخمووردا، رۆڵمان نەبێ‌. تەنانەت لە 28 بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگای قەزاكە، یەكێتی هیچ پۆستێكی كاریگەری نییە”.
لەبارەی هەڵوێستی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆست لە مەخموور، غازی فەیسەڵ گوتی: “بڕیارماندا كە چیتر ئەو پەراوێزخستنەی یەكێتی لە مەخموور قبوڵ نەكەین، چونكە ئێمە زیاتر لە 400 شەهیدمان داوە و دەمانەوێ‌ رۆڵی خۆمان بۆ خزمەتكردنی خەڵكی دەڤەرەكە ببینین”.
سەبارەت بە دامەزراندنی زیاتر لە دوو هەزار و 500 هاوڵاتی مەخموور لە سكێتەری تەندروستی پارێزگای موسڵ، غازی فەیسەڵ، گوتی: “ئەو هاوڵاتیە كوردانەی مەخموور كە ئەندام و لایەنگیری یەكێتین لەو دامەزراندنە بێ‌ بەش كراون”.

Show More
Back to top button
Close