نێودەوڵەتیکوردستانی

قامیشلۆ؛ دەنگی ناڕەزایەتی دژی بۆمبارانکردنی ناوچە مەدەنییەکان لەلایەن تورکیای داگیرکەرەوە گەیەنرایە ئەمریکییەکان


شکۆی کوردستان-
ئەمڕۆ یەکشەممە، دانیشتوانی ناوچەکانی دێریک، ڕەمێڵا ، گیرکێ و لەکی لەقامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی بۆردومانکردنی ناوچە مەدەنییەکان لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری شکۆی کوردستان لەڕۆژئاوا، خۆپیشاندانەکە لە فڕۆکەخانەی ڕەمێڵا بەرامبەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا بەڕێوەچووە و یاداشتێک ئاڕاستەی ڕای گشتی و ناوخۆیی کراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دواتر شاندێکی خۆپیشاندانەکە ناڕەزایەتی خۆیان گەیاندۆتە هێزەکانی ئەمریکا وەک پارێزەری ئاسایشی ناوچەکە کە بەدیارچاوی ئەوانەوە تورکیا دەستدرێژی دەکاتە سەر خزمەتگوزارییە مەدەنییەکان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close