نێودەوڵەتی

ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی غەززە دەکات

شکۆی کوردستان-

کەناڵی ” سی ئێن ئێن” ی ئەمەریکی بڵاویکردووەتەوە کە ئێسرائیل داوای کردووە، کە دەبێت دانیشتوانی غەززە لەئەمڕۆوە تا 24 کاتژمێر شاری غەززە چۆڵ بکەن.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکردووە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی گەورەی سەربازی لەغەززە دەستپێدەکەن، بۆیە پێوویستە بەزوویی دایشتوانەکەی بڕۆن بۆ باشووری شارەکە.

سوپای ئیسرائیل ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ئێستا غەززە بەتەواوەتی ناوچەی سەربازییەو شەوی ڕابردووش 750 ئامانجیان لەشارەکەدا موشەکباران کردووە.

هەڕەشەکەی سوپای ئیسرائیل هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیەنراوی کۆشکی سپی ئەمەریکا کە دەڵێت، لەگەڵ میسرو ئیسرائیل کاردەکەین بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێک بۆ دەرچوونی هاووڵاتیان لەغەززە پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە گەورەکە.

لەبەرانبەردا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە سوپای ئیسرائیل دەکات، کە هێرش بۆ سەر غەززە ڕابگرێت و هاوکات لە بڕیاری هێرشکردن بۆسەر شارەکەو داوایچۆڵکردنی شارەکە لە لایەن دانیشتوانەکەیەوە پەشیمان ببێتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close