کوردستانی

لە ڕۆژئاوا کۆنفرانسێک لەسەر ئاوارەو قوربانیەکان سازکرا


شکۆی کوردستان – ڕۆژئاوا
ڕێکخراوی ( تارز ) و ڕێکخراوی ( سورییەکان لەپێناو ڕاستی و دادپەروەری ) و دامەزراوەی ( دار) بۆ قوربانیانی بەزۆر ئاوارەبووەکان کۆنفرانسێکیان بۆ قوربانیانی شوێنە داگیرکارییەکانی تورکیای داگیرکەر لەناوچەکانی ( عفرین و سەری کانی ، گرێ سپی ) ئەنجامدا ..
توێژەری یاسایی لە ڕێکخراوی ( تارز) عباس على موسى له لێدوانێکیدا ڕایگەیاند کە : ئامانج لەو دووەمیین کۆنفرانسە ئەوەیە کە دەمانەوێت دەنگی قوربانیان بگەینینە هەموو شوێنێک و داتاو ئەوەلیات لەوبارەیەوە کۆبکەینەوە ، پێش ئەو کۆنفرانسەش سێ دانیشتنمان لەوبارەیەوە کردووە بۆ ئەوەی لەنزیکەوە لە داواکاری قوربانیان بزانین ، هەر لەو دانیشتنەدا قوربانیانی ناوچەکانی ( سەری کانی و گرێ سپی و عەفرین ) و چاڵاکوانانی مەدەنی ئامادەی بوون و گفتوگۆیەکی تێرو تەسەلمان لەسەر کۆی بابەتەکان کرد بەتایبەتی بەرقەراربوونی ئەمن و ئاسایش و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close