کوردستانی

حکومەتی عێراق لەبارەی مووچەی لیوا هاوبەشەکان بڕیاریدا

شکۆی کوردستان-

ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەر لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق بە شکۆی کوردستانی راگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر دەستبەکاربوون و خەرجکردنی مووچەی هەردوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێرییەکان لە ماوەیەکی نزیکدا مووچەی هەردوو لیواکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دابەش دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، هەردوو لیواکە لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەتایبەت لەو شوێنانەی بۆشایی ئەمنی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق هەیە دابەش دەکرێن و لەدوای جێگیربوونیان دەستبەکار دەبن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close