نێودەوڵەتی

لەبەرامبەر بەردەوامی شەڕی غەززە عێراق بژاردەی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت تاوتوێدەکات

شکۆی کوردستان-
????كەناڵی “عەهد”ی سەربە قەیس خەزعەلی, ئەمینداری عەسائیبی ئەهلە حەق, كە بەشدارێكی سەرەكی حكومەتی سودانیە, بڵاویكردووەتەوە: سودانی لەگەڵ وەزیری نەوت و راوێژكارەكانی لە بواری وزەو ئابوری كۆبووەتەوە, بۆ تاوتوێكردنی ئەگەری كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت, بە بڕی یەك ملیۆن بەرمیلی رۆژانە, بەهۆی بەردەوامی جەنگی غەزە.
????سودانی شەوی رابردو لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و راوێژكارەكانی لەبواری وزەو ئابوری كۆبووەتەوە, بۆ باسكردن لە ئەگەری بڕیاردان لەبارەی كەمكردنەوەی بڕی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت, لەپشكی بڕیار لێدراوی بۆ هەناردەكردن.
????ئەو بڕیارە دوای ئەوە دێت, كۆبونەوەی لوتكەی وڵاتانی ئیسلامی بڕیاری گرنگ و یەكلاكەرەوەیان نەداوە بۆ راگرتنی شەڕ لە غەزە, بەوتەی سەرچاوەكە.
????بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە لەكاتێكدایە, بەیانی ئەمڕۆ وەزیری نەوتی عێراق بەسەردانێك گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان, بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان, بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close