کوردستانی

قوباد تاڵەبانی هێرشدەکاتە سەر حکومەت و دان بەجیاوازیکردنی نێوان ناوچەکاندا دەنێت

شکۆی کوردستان-


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆنفرانسی “مید” بۆ گەشەپێدان ئاماژەی بەچەند خاڵێک کرد کە ئەمانەی خوارەوە کورتەکەیەتی:
???? بەهۆی نەبوونی داتای پێویستەوە نەمانتوانیوە خزمەتگوارییەكانمان بەشێوەیەكی تەواو هاوسەنگ بەسەر ناوچە جیاجیاكان دابەشبكەین.
???? ئەزمونی گەشەپێدانی دوو دەیەی رابردوو لە هەرێم پێمان دەڵێت كە شارە گەورەكان و سەنتەری پارێزگاكان گەشەیان كردووە، بەڵام شارۆچكەكان، قەزا، ناحییەكان و تەنانەت گوندەكانیش تا رادەیەك پەراوێز خرابوون.
???? كوردستان نابێتە وڵاتێكی گەشەسەندوو و خاوەن ئابوورییەكی تۆكمەو سەقامگیر، ئەگەر مۆدێلێك لە حوكمڕانی و گەشەپێدانی ناوچەیی جێبەجێ نەكەین.
???? لە مۆدێلی گەشەپێدانی ناوچەییدا، دەبێت بەپێی تایبەتمەندی هەر ناوچەیەك پلانی تایبەت بە گەشەپێدانی ئەو ناوچەیەمان هەبێت‌و جێبەجێی بكەین.
???? پلان بەبێ داتای زانستی، لە ئاستی بیرۆكەدا دەمێنێتەوە كە رەنگە بیرۆكەیەكی باش بێت و رەنگە بیرۆكەیەكی هەڵەش بێت.
???? لە رابردووی حكومڕانی كوردستان و عێراقدا، زۆر بیرۆكەی هەڵە بەناوی پلانەوە جێبەجێ كراون و دەرەنجامی خراپیشی لێ كەوتووەتەوە.
???? گرنگە میكانیزمێك لە ئیدارەداندا پەیڕەو بكرێت كە خەڵك راستەوخۆ بەشداربن لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەكانی كۆمەڵگا و حوكمڕانیمان.
???? یەكەم هەنگاوی شۆڕشی داتا بە پڕۆژەی بایۆمەتری دەستی پێكرد كە وایكرد بۆ یەكەمین جار حكومەتی هەرێم ببێتە خاوەن داتایەكی وردو دروست.
???? لە رێگەی پڕۆژەی سمارت سولییەوە راستەوخۆ خەڵك بەشدار دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی كۆمەڵگا و گەشەپێدانی كۆمەڵگادا.
???? سمارت سولی دەتوانێت ئەڵقەیەكی پەیوەندی بێت لە نێوان كەرتی گشتی و تایبەت و زانكۆكان و ناوەندە ئاكادیمییەكان و هاوڵاتییان.
???? لە سمارت سولییەوە كێشە بنەڕەتییەكانی حوكمڕانیمان باس دەكەین‌و داوا لەهاوڵاتییان دەكەین بە فعلی بەشداربن لەچارەسەركردنیان.
???? سمارت سولی دەكەینە پردێكی پتەو بۆ دروستبوونی پەیوەندییەكی تەندروست لەنێوان بازاڕو زانكۆو ناوەندە ئاكادیمییەكانمان.
???? لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆڕبەندێكی گەنجانەی تەكنەلۆژیی بۆ داهێنان و كارسازی ئەنجام دەدەین، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری زیرەك بۆ كێشەكانی بەردەم حوكمڕانیمان.
???? پلات فۆرمی سمارت سولی‌و كۆڕبەندی گەشەپێدان و كارسازیی گه‌نجانمان بەیەكەوە تەواوكەری پڕۆژەكانی خزمەت و چاكسازین لە حوكمڕانی كوردستان.
???? هەر بە تۆماری بایۆمەترییەوە نەوەستاوین، پرۆگرامی خزمەت و ژمارەی كەسیی بێهاوتا و چەندین هەنگاوی دیكەش نراون، كە هەموو ئەمانە بە ئاراستەی شۆڕشی داتا و بە ئەلیكترۆنیكردنی حكومڕانییە لە كوردستاندا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close