شکۆی کوردستان-
برێت مەکگۆرک راوێژکاری باڵای جۆ بایدن دهركهوتهوهو جیاواز لهبهرپرسهكانى دیكهى ئهمریكا قسهیكردو رایگهیاند: ململانێی فەڵەستین و ئیسرائیل تەنها بە دامەزراندنی دوو دەوڵەت کۆتایی دێت.
راوێژکاری باڵای جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، “ئازادکردنی بارمتەکانی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی، دەبێتە هۆی زیادبوونی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان و وەستانی شەڕ لە غەززە”.
برێت مەکگۆرک لەوتارێکدا پێش کۆبوونەوەی لوتکەی “دیالۆگی مەنامە” کە لەلایەن پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان لەبەحرەین بەڕێوەچوو، وتی: “ئازادکردنی بارمتەکان رێگای وەستاندنی شەڕەکانە”، وتیشی: بۆ وەستاندنی شەڕەکە، بارمتەکان ئازاد بکەن، بەرپرسیارێتی لێرەدا لە ئەستۆی حەماسدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمەریکا پابەندە بەپشتیوانیکردن لەدۆستەکانی کاتێک هەڕەشەیان لێدەکرێت یان هێرشیان دەکرێتەسەر”.
مەکگۆرک لەدرێژەی قسەکانیدا رایگەیاند، پاڵپشتییەکانمان نەک هەر لەسەر هەڕەشەکانی حەماسە، بەڵکو لەسەر هەڕەشەکانی حزبوڵڵاو گرووپەکانی دیکەی سەر بەئێران، هەروەها لەخودی ئێرانەوەیە.
دەشڵێت: ململانێی فەڵەستین و ئیسرائیل، تەنها بە چارەسەری دوو دەوڵەت کۆتایی دێت.
باسی لەوەشکرد: هیچ رێگەیەکی هەمیشەیی بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە نییە جگە لەوەی کە دەبێتە هۆی ئیسرائیلێکی تەواو ئەمن و دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین.
لە هەمان لوتکەدا، شازادەی جێنشینی بەحرەین، شازادە سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، داوای لە حەماس کرد ئەو ژن و منداڵە ئیسرائیلیانەی کە وەک بارمتە رفێندراون ئازاد بکەن، لە بەرامبەریشدا داوای لە ئیسرائیل کرد ژن و منداڵانی فەڵەستینی لە زیندانەکاندا ئازاد بکات.