شکۆی کوردستان
دڵشاد مەجید دیدارێکی ٣ سەعاتی لەسلێمانی لەگەل ئەدهەم بارزانی ئەنجامدەدات و پاشان دەنوسێت:
ڕۆژی ١١/٨ لەهوتیلی شاری جوان (گراند میلینیۆم) لەسەر داوای شێخ ئەدهەم بارزانی، دیدارێکی ٣ سەعاتیمان ئەنجام دا.
????شێخ ئەدهەم بارزانی لەهەولی دروستکردنی ڕەوتێکی سیاسیە، بەڵام نایەوێت بەشداری لەم جۆرە هەڵبژاردنانە بكات.كە چەندین ساڵە لە كوردستان بە شێوەیەكی ناشەفاف و پڕ لە تەزویر ئەنجام دەدرێت.
داواش دەکات هیچ هێزێکی بەرەی ناڕازایی بەشداری هەڵبژاردن نەکات .
چونکە هەر بەشداریکردنێک لەهەڵبژاردن هیچ لەهاوکێشە سیاسیەکان و قەوارە سیاسیەکانی دەسەڵات لە كوردستان ناگۆری، هەر بەشداریکردنێک لەماکیاجکردنی ئەو دەسەلاتە زیاتر هیچی تر نیە .
????ئەو پێیوایە تا کۆمسیۆن و چاودێرانی سەر سندوقەکان و ئەو هێزەی پارێزگاری و گۆاستنەوەی سندوقەکان دەکات بەشێک بێت لەدەسەلات، هیچ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوە ناچێ.
????چەندین جار دووپاتی کردەوە ئەگەر هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێ.ئێمە لە زۆربەی ھەر زۆری كوردستان بەلێ بەناوچەی بارزانیشەوە دەنگێكی زۆر باش دێنین.
????شێخ ئەدهەم بارزانی هۆکاری جێهێشتنی مەسیف سلاحەدین، دەگەرینیتەوەبۆ کۆمەڵێک هۆکار، لەوانە مەوقفی لەدرێژکردنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ دووساڵی تر و هەڵۆێستی لەبەرامبەر گیراوانی بادینان کەداوای کردبوو دادگایەکی عادیلانە بکرێن، دوا گرفتیشی هەلوێستی بوو بەرامبەر بەدەسترێژیەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم، لەوێدا سکرتێکری بارزانی داوای پاشگەزبوونەوەی لێ دەکات لەو هەڵوێستەی، ئەگەر نا ئیجرائاتی توندی دەرهەق دەکرێ. ئەوەبوو دوای ئەو هەرەشەیەی بارەگای بارزانی، لەرێگای قونسولی ئێران بەرەو ئێران بەڕێدەکەوێت.
????لەکۆی دانییشنەکە لە یاشێخ تێگەیشتم ، کەئەو خۆی بە بەدیلی بنەمالەی بارزانی دەزانێ . چونکە ئەو لەبنەمالەی شێخانی بارزانە.
????ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانیە هەروەها ئامۆزای خێزانی مەسعود بارزانیشە. زۆربەی ئەنفالکراوەکانی بارزانی لە قوشتەپە حزم و کەس و کاری ئەدهەم بارزانین.
——- —- —-.
دڵشاد مەجید