نێودەوڵەتیکوردستانی

بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لەفراوانبووندایە

شکۆی کوردستان-


رۆژنامەی (العربی الجدید) چەند زانیارییەکی لەبارەی دۆخی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە پوختەکەیەتی:
????لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان, فروانبونی بازنەی بایكۆتی سیاسی, مەترسی لای هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەسەڵاتدار دروستكردووە.
????بایكۆتكردنی هەڵبژاردن فراوانتربووە, بەتایبەت دوای ئەوەی دووشەممەی رابردوو موقتەدا سەدر, رابەری رەوتی سەدر, داوای لەلایەنگرانی كرد, بایكۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەن.
????ئەوە پاڵی بە عەمار حەكیم, رابەڕی رەوتی حیكمەوە نا, هۆشداربیدات لە داواكارییەكانی بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردن و رێگەگرتن لەخەڵك, وتی: ئەنجامی نا هاوسەنگ دەخولقێنێ‌ لە نوێنەرایەتیكردنی پێكهاتە كۆمەڵایەتیەكان, بەتایبەت لەو پارێزگایانەی كە فرە پێكهاتەن.
????حەكیم ئۆباڵی تێكچونی هاوسەنگی پێكهاتەو دروستبونی دۆخێكی لە ناسەقامگیری, خستە ئۆباڵی ئەوانەی رێگە لە خەڵك دەگرن بەشداری هەڵبژاردن بكەن.
????بەوتەی پەرلەمانتارێكی عێراق, سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی دۆسیەی بەشداریان لە هەڵبژاردنەكان كردووە, داوای داواكی سەدر و كاریگەری لەسەر بەشداری جەماوەری لە هەڵبژاردنەكان.
????قورسایی گەورەی جەماوەری سەدر ئەو سەركردانەی نیگەران كردووە و بڕیاریان داوە دژە هەڵمەتێك بەرامبەر داواكەی سەدر ئەنجامبدەن, بۆ كۆكردنەوەی دەنگەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن.
????هەڵمەتەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی تیشكی خستووەتە سەر رەهەندە تائیفیەكەی و رەواج بە تێكچونی هاوسەنگی دەكات, كە مەبەستی هاوسەنگی تائیفیە, بە تایبەت لەو ناوچانەی لەڕووی تائیفیەوە تێكڵاون و پێكهاتەی شیعە زۆرینە بەدەستناهێنێت دوای داواكەی سەدر.
????باقر جەبر زوبەیدی, سەرۆكی جوڵانەوەی “ئینجاز” داوای دواخستنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان و یەكسختنی دەكات لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان, بەهۆی بایكۆتكردنی سەدر.
????زوبەیدی لە بەیانامەیەكدا راگەیاندووە: بەهۆی ئامادەنەبوونی سەدر لە دیمەنی سیاسی ئێستا, باشترین چارەسەرێك پێشنیازی بكەین یەكخستنی هەڵبژاردنی پارێزگاكانە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان.
????بڕیاڕە ڕۆژی (18)ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق بەڕێوەبچێت و نزیكەی (70) حزب و هاوپەیمانی سیاسی و زیاتر لە (6) هەزار كاندید, كێبڕكێی لەسەر بەدەستهێنانی كورسی (15) پارێزگای عێراق بكەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close