شکۆی کوردستان-
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: “ڕاشكاوانە پێتان دەڵێم كە پێم وایە ئەم شەڕەی ئیسرائیل و حەماس فراوان دەبێت، 7ی ئۆكتۆبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێ، شەڕەكە وڵاتانی دیكەش دەگرێتەوە”
هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق، وتیشی”من 2014 چوومەتە غەززە، لەگەڵ شاندێكی وڵاتانی عەرەبی چوووم، هەست بە ئازاری خەڵكی غەززە دەكەم و دەزانم لە هەموو ڕووەكانەوە دۆخی ئەوێ تێك چووە.”
ئاماژەی بەوەشكردەوە ڕاشكاوانە پێتان دەڵێم كە پێم وایە ئەم شەڕەی ئیسرائیل و حەماس فراوان دەبێت، 7ی ئۆكتۆبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێ، شەڕەكە وڵاتانی دیكەش دەگرێتەوە. بۆ ئەمە ئێمە دەبێ یەكگرتوویی كوردستان بپارێزین و پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا ئاسایی بكەینەوە بۆ ئەوەی ئامادە بین بۆ هەر ئەگەرێك كە ڕوو بدات.”
وەزیری پێشووتری کاروباری دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە: ”لە عێراقیش ڕووبەڕووی دۆخێكی ناجۆر دەبینەوە، دوایین بڕیاری دادگای فیدراڵی بە لابردنی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، هاوشێوەی نەبووە. ئەمە جەمسەربەندی و كێشە لە عێراق دروست دەكات، نادادپەروەرانە و نایاسایی بوو. لاوازیی و بێتوانایی دامەزراوەكانی عێراق نیشان دەدات لەم كاتەدا. لە كاتێكدا ئێمە بەرەو چەند هەڵبژاردنێك دەچین و دۆخی ناوچەكە باش نییە، ئەم بڕیارە لەم كاتەدا زۆر زۆر هەڵەیە و دەبێت شتێكی هەڵە ڕووی دابێت.”