کوردستانی

مەسرور بارزانی هەڵوێستی خۆی لەباره بەشداری عێراق لەجەنگی غەززە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات

شکۆی کوردستان-

پوختەی وتەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی جەنگی غەززە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کە لەکۆنفرانس ئاشتی لەپارێزگای دهۆک:

ئەوەی عێراق دەتوانێت بیکات ئەوەیە هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە غەزە بکات.

  • دورخستنەوەی حەلبوسی لەم کاتەدا هەڵەبوو، کاتێکی گونجاو نەبوو، عێراق زۆر کێشەی تری هەبوو کە پێویستی بە چارەسەر هەبوو، نەک دورخستنەوەی حەلبوسی، رەنگە باشتروابوو دۆسیەکەی حەلبوسی پەرلەمان خۆی بڕیاری لەسەر بدایە، دادگا بەداخەوە دۆخی عێراق و لێکەوتەکانی ئەو بڕیارەی لەبەرچاو نەگرت و ئەوەی لەبەرچاو نەگرت کە عێراق وڵاتێکە بۆ چەند پێکهاتەیەک.
  • ئەو گرژیانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە بەپێی دەستور چارەسەر ناکرێن و مافەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو ناگیرێت، بەتایبەت لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە لەم کاتەدا ئایا عێراق ئێستا حکومەتێکی ناوەندییە یان فیدراڵیە، ئێمە پێمانوایە عەقڵیەتێک هەیە لە بەغدا کە زۆرینەیە و پێیوایە دەبێت حکومەتی ناوەندی دەبێت هەموو شتێک کۆنترۆڵ بکات، لەسەر نەوت هەرێم هەموو شتێکی کردوە، بەڵام مافە دەستورییەکانی خۆی وەرنەگرتوە.
  • ئێمە گرێبەستمان هەیە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیەکان، بەڵام بەداخەوە بەغدا لەوە تێناگات کە بەرهەمهێنانی نەوت لە بەغدا و هەرێم جیاوازە، ئەوان دامەزراوەیان هەیە بۆ بەرهەمهێنان، بەڵام ئێمە لەگەڵ کۆمۆمپانیاکان گرێبەستمان هەیە، بەغدا دەڵێت، دەبێت تێچوی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت شەش دۆلار بێت، لەکاتێکدا لە بیرە نەوتێک لە گەیارە ٣٦ دۆلاری تێدەچێت، ئەمە جیاوازییەکی زۆرە، دەبێت بەغدا ئەوە بزانێت کە تێچوی بەرهەمهێنانی نەوت لە تەواوی عێراق لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوزە، ئێمە لەگەڵ بەغدا و کۆمپانیاکانیش لە گفتوگۆدا دەکەین بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن، لەسەر ئەو جیاوازی نرخەی بەرهەمهێنان، ئێمە وەک حکومەتی هەرێم ئامادەین، بابەتەکە کەوتۆتە نیوان بەغدا و کۆمپانیاکان، ئێمە تەنها رێکخەرین، هیوادارین بەزوترین کات بگەینە ئەنجامێک، ئەوکاتە هەناردەی نەوت دەستپێدەکات کە بەغدا ئامادەبێت تێچوی حەقیقی بەرهەمهێنانی نەوت بدات بە کۆمپانیاکان، گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە، ئومێدم زۆرە دەگەینە رێکەوتن
  • پڕۆژەی هەژماری من بەمزوانە لە سلێمانی و هەولێریش دەستپێدەکات، لەم پرؤژەیە بانکەکان و خەڵکیش سودمەند دەبن، بەمزوانە هەزار ئامێری ئای تی ئێم و ٤٠ هەزار وێستگەی پارەدان دادەمەزرێنین، ئەوەش نەک بۆ هاوڵاتیانی کوردستان بۆ ئەو کەسانەش بەردەست دەبێت کە روو لە هەرێم دەکەن.
  • بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی پێویستیمان بە سیستەمێکە کە ڕێگر دەبێت لە گەندەڵی، لەوانەش بە دیجیتاڵکردنی حکومەت ئەمە هەنگاوێکی باشە، بێگومان پێویستمان بەوەیە کەسانێکیش دادگایی بکەین لەسەر گەندەڵی، گەندەڵی شێوازی زۆرە، بۆ نمونە فەرمانبەرانی حکومەت کاتێک موچە وەردەگرن، بەڵام وەک پێویست دەوام ناکەن و خزمەتی هاوڵاتیان ناکەن، ئەوەش گەندەڵییە.
بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close