کوردستانی

دوای ڕێگرتنیان لەچوون بۆ بەغدا، بایکۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران بەردەوامە و پەروەردەی سلێمانی چارەسەر بۆ ساڵی خوێندن دەخاتەڕوو

شکۆی کوردستان-

ئەمڕۆ دووشەممە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەپارێزگای سلێمانیی و هەڵەبجە و چەند شار و شارۆچکەیەک بەردەوامبوو. ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە مامۆستایان و فەمانبەرانی ناڕازی بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن، بەڵام لەلایەن بازگەکانی سەربەحکومەتی عێراقی ڕێگرییان لێکردن و ڕێگەیان پێنەدرا بچنە بەغدا.
لەبارەی بەردەوامی بایکۆت و ناڕەزایەتییەکان، ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی بەشکۆی کوردستانی ڕاگەیاند، دەمانەوێت حکومەتی هەرێم کۆتایی بەو گاڵتەجاڕییە بهێنێت کە ساڵانە بەرامبەر مامۆستایان و فەرمانبەران دەیکەن، مافەکانی دیکەی وەکو پلەبەرزکردنەوە و مووچە فەوتاوەکانمان بۆ بگەڕێتەوە.

هاوکات عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە پڕۆگرامی خوێندن رایگەیاند “یەکێک لە بژاردە بەهێزەکان کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنە و بژاردەیەکیتریش هەیە ئەویش درێژکردنەوەی کاتی خوێندنە بەڵام ئەگەرێکی لاوازە.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، “بەرنامەیەکی زۆر باش دانراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن کە لە خزمەتی خوێندکاراندایە، بەڵام چاوەڕێی دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندن دەکرێت و لە ماوەی 10 رۆژدا ئەو بەرنامەیە رادەگەیەندرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close