کوردستانی

زانیاری ورد لەبارەی ئەو بازرگانە کوردەی لەهێرشەکانی سەر هەولێر گیانی لەدەستدا

شکۆی کوردستان- هەولێر

پێشڕەو دزەیی كێ بوو؟

بۆچی كرایە ئامانج؟

جگە لە نێچیرڤان بارزانی، یەكەم كەس بوو لە هەرێم ؟

پێشڕەو دزەیی، پەیوەندی هەبوو بە ئیسڕائیلەوە؟

لە نێو تەواوی خەڵكی هەرێمی كوردستان، پێشڕەو مەجید ئاغا دزەیی ناوێكی ناسراو نەبوو، هاوشێوەی بازرگان و سەرمایەدارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.
پێشڕەو دزەیی جگە لەوەی خاوەنی پڕژەی نیشتەجێبوونی ئەمپایەرو ڕێستورانتی هۆقەباز بوو لەهەولێر، خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی فالكۆنە لە هەولێر. كە گروپی فالكۆن لە ساڵی 2004ەوە دامەزراوەو ئەو گروپە لە 16 كۆمپانیا جیا پێكدێت.

سەرەكیترین كۆمپانیاكانی فالكۆن گروپ، كۆمپانیای ئاسایشی فالكۆن و كۆمپانیای فالكۆن كۆنستراكشن و كۆمپانیا تەكنەلۆژیای فالكۆن و كۆمپانیای فالكۆن بۆ خزمەتگوزاری و كۆمپانیای نەوت و غازی فالكۆن بوون.

كۆمپانیاكانی پێشڕەو دزەیی لە بوارەكانی بەڵێندەرایەتی و بازرگانی گشتی و خانوو بەرەو سكیوریتی و كشتوكاڵ و جوانكاری و نەوت و غاز كاردەكەن.

ئەمە جگە لەوەی پێشڕەو دزەیی خاوەنی چەندین پڕۆژەی بازرگانی گەورەیە لە وڵاتی ئەڵمانیاو ئیماراتی عەرەبی و وڵاتی توركیا. تاكە بازرگانی هەرێمی كوردستان و عێراقە كە خاوەنی فڕۆكەی تایبەت بە خۆیەتی و فڕۆكەكەی لە وڵاتی ئیمارات بووەو هەر كات پێویستی بە فرۆكەكەی بووبێت لە هەولێرەوە داوای گەڕانەوەی فڕۆكەكەی كردووە لە ئیمارات.

دواین گەشتی پێشڕەو دزەیی بە فڕۆكە تایبەتەكەی گەشتێكی خێزانی بووە بە فرۆكەكەی بە بۆنەی پشووەكانی سەری ساڵ.
پێشڕەو دزەیی بەوە تۆمەتبار دەكرێت كە بازرگانی لەگەڵ ئیسڕائیل كردبێت. رۆژنامەنوسێكی ئەمریكی پشتڕاستی ئەو زانیارییە دەكات و دەڵێت پێشڕەو دزەیی لەپشت فرۆشتنی نەوتی هەرێم بووە بە ئیسڕائیل.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close