کوردستانی

چەند راستییەک له‌باره‌ی دۆخی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم

*پێشه‌وا هه‌ورامى

‎-كابینه‌ی نۆیه‌م نزیكه‌ی (٢٦) ملیار دۆلار قه‌رزی پێشووی ھەیە‌، كه‌ به‌هۆی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش تووشی هه‌رێم بووه‌.

‎- نه‌وتی هه‌رێم مانگانه‌ نزیكه‌ی (٧٥٠) ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووەو هه‌یه‌ و تا مانگێك پێش ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، مانگانه‌ (٣٥٠) ملیون دۆلار له‌ داهاتی نه‌وت راده‌ستی حكومه‌ت كراوه‌ و (٤٠٠$) ملیۆن دۆلار بۆ قه‌رزی كۆمپانیاكانی نه‌وت و ده‌رهێنانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی بووه‌.

‎-دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌م مه‌بله‌غی (٣٥٠$) ملیۆن دۆلاره‌ مانگ به‌ مانگ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ (٢٩٥$) ملیۆن دۆلار واتا له‌هه‌ر مانگێك (٥٥$) ملیۆن دۆلار كه‌متره‌ له‌ جاران.

‎- حكومه‌ت مانگانه‌ ته‌نیا بۆ مووچه‌ پێویستی به‌ (٧٥٧$) ملیۆن دۆلاره‌، له‌ به‌غدا (٤٥٢) ملیارد دینار دێت واتا‌ ده‌كاته‌ (٣٨٣$) ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها (٢٩٥$) ملیۆن دۆلار له‌ داھاتی نەوت‌ دێت واتا سه‌رجه‌می گشتی (٦٧٨$) ملیۆن دۆلار دێت، كه‌ به‌شی مووچه‌ ناكات، ناچار حكومه‌تی هه‌رێم له‌ داهاتی ناوخۆی نزیكی (١٠٠) ملیارد دینار بۆ مووچه‌ خه‌رج ده‌كات.

‎- له‌م شه‌ش مانگه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی ناوخۆی له‌ (١٥٠) ملیارد دینار گه‌یاندۆته‌ (٣٠٠) ملیارد دینار ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی گومركه‌كان و باجی كۆمپانیا گه‌وره‌كان.

‎- به‌و زیادكردنه‌ی داهات توانراوه‌ جوڵە‌یه‌ك به‌ هه‌ندێ پڕۆژه‌ بكرێت و كه‌می گوژمه‌ی پێویست بۆ مووچه‌ پڕبكرێته‌وه‌.

‎-كاره‌بای كوردستان مانگانه‌ پێویستی به‌ (٨٥$) ملیۆن دۆلاره‌، (٦٠$) ملیۆن دۆلار پاره‌ی کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌بایه‌ وه‌ك (ماس، كار و قه‌یوان …. هتد). (٢٠$) ملیۆن دۆلار پاره‌ی سوته‌مه‌نییه‌، (٥$) ملیۆن دۆلار پاره‌ی ته‌شغیلیه‌.

‎له‌ پاره‌ی كاره‌با ته‌نیا نزیك (٤٠$) ملیۆن دۆلار له‌ به‌كاربه‌ران وه‌ك هاوڵاتی و بازرگانه‌كان و كارگه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، واتە هە‌ر مانگێك حكومه‌ت (٤٥$) ملیۆن دۆلار پاڵپشتی كاره‌با ده‌كات.

‎-به‌گشتی حكومه‌ت دوای مووچه‌دان و خه‌رجی كاره‌با و خه‌رجی ته‌شغیلی وه‌زاره‌ته‌كان، مانگانه‌ عه‌جزی هه‌یه‌، وێرای ئه‌وه‌ش هه‌وڵ دراوه‌ مانگانه‌ به‌شێك له‌ خه‌رجیی پڕۆژه‌كان بدات بۆ دروستكردنی جوڵە‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان.

‎زۆر كه‌س بەمەبەست وا بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دۆخی دارایی حكومه‌ت باش بووه‌ و بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌ت خه‌ڵك دامه‌زرێنێت و پڕۆژه‌ی زیاتر بكات و ده‌رماڵه‌ زیاد بكات و زۆر پێشنیاری دیكه‌، به‌ڵام راستیی دۆخی دارایی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باسكراوه‌و ئەگەر گۆڕانکاری هەبێت لەدۆخی دارایی هەرێم کەس لە حکوومەت باشتر لەدۆخی خەڵک تێناگات.

ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close