شكۆى كوردستان- هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم به هاوكارى نوێنەری بانكی ناوەندیی عیراق، له سلێمانی ئامادەكارییه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى قەرزی بچووك به لاوان دەستیپێكرد و بڕیاره لە داهاتویەكی نزیكدا پڕۆژه‌كه بكه‌وێته بواری جێبەجێكردنەوە، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و 70 ملیار دینار بگه‌ڕێندرێته‌وه كه به لاوان دراوه.
به‌پێى ئامارى بەڕێوەبەرایه‌تى سندوقی پشتیوانی لاوانى هەرێمی كوردستان، تاوه‌كو پێش قه‌یرانى دارایى، هه‌شت هه‌زار و 336 كەس لە سندوقەكە بڕی 76 ملیار و 600 ملیۆن دیناریان پێدراوه بۆ به‌گه‌ڕشخستنى پڕۆژه‌ى تایبه‌ت به خۆیان، به‌ڵام تائێستا ته‌نیا 42 ملیار دینار گەڕاوەتەوە.
له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه، كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هه‌رێم له لێداونێكیدا به (شكۆى كوردستان)ى راگه‌یاند: پێشتر وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی قەرزی بچووكی هەبووه، بۆ ئەو مەبەستە 70 ملیار دینار دراوە بە لاوان وەكو قەرزی بچووك، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەو پڕۆسەیە راگیرا. لەئێستادا ده‌مانه‌وێت ئه‌و پڕۆژه گرنگه ده‌ستپێبكاته‌وه.
له‌باره‌ى شێوازى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه، وه‌زیرى كار گوتى: “ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزى پێشوو ده‌بێت كه به لاوان دراوه، بۆیه ده‌مانه‌وێت مانگانه ملیارێك دینار بگه‌ڕێندرێته‌وه‌و به‌و لاوانه بدرێته كه پڕۆژه‌ى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه”.
گوتیشى:”وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى قه‌رزى بچووك ده‌ربڕیووه، بۆیه پڕۆژه‌كه ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه بۆئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدات. دواى ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستده‌كرێت به پڕۆژه گرنگه‌كه”.
ئەو كەسانەی لە داهاتودا قەرزی بچوك وەردەگرن و پڕۆژە ئەنجام دەدەن و هەلی كار بۆ كۆمەڵێك گەنجی تر دروستدەكات، دەبێت دوو خول ببینێت، یەكێكیان شێوازی بەڕێوەبردنی پڕۆژەیە بە ئامانجی ئەوەی سەركەوتوو بن، خولی دووەمیش راهێنانی پیشەییە لەو بوارانەی ئارەزومەندن لە ئەنجامدانی پرۆژەكەیان بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى كار داواى له بانكی ناوەندی عیراق و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كردوە پاڵپشتییان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه سه‌ركه‌وتووبێت.
به‌پێى مه‌رجه‌كانى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم، ئه‌و لاوانه‌ى قه‌رزیان پێده‌درێت ده‌بێت ته‌مه‌نیان له 16 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له 35 ساڵیش گه‌وره‌تر نه‌بن، هه‌روه‌ها ده‌بێت خەڵكی هەرێمی كوردستان بێت و باری دارایی لاواز بێت، به‌مه‌ش ئه‌وانه‌ى قه‌رزه‌كه‌یان پێده‌درێت لە ملیۆنێك تاوه‌كو 15 ملیۆن دیناریان وه‌رده‌گرن.