بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هێڵه‌كانى كاره‌با، حكومه‌تى هه‌رێم بڕى 15 ملیۆن دۆلارى بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و دروستكردنى هێلى كاره‌با ته‌رخانكرد، تائێستاش زیاتر له 220 هه‌زار پێوه‌رى زیره‌ك بۆ ماڵان به‌ستراوه.
ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە (شكۆى كوردستان)ی راگەیاند: حكومه‌تى هەرێم بڕی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ دروستكردنی هێڵی تازەی كارەباو نۆژەنكردنەوەی وێستگەكانی كارەبا ته‌رخانكردووه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ى كێشه‌ى هێڵه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت و بڕى كاره‌باى پێویست بۆ هاووڵاتیان دابینبكرێت.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با، راشیگه‌یاند: به ته‌رخانكردنى ئه‌و پاره‌یه‌و ده‌ستپێكردنى هه‌ندێك رێككارى دیكه، تواندراوه بڕى كاره‌باى نیشتمانى زیادبكرێت ته‌نانه‌ت ئه‌مساڵ نزیكەی 400 مێگاوات كارەبا زیادیكردووە.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ته‌رخانده‌كرێت؟ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌ڵێت: “پاره‌كه بۆ سه‌رجه‌م وێستگه‌كانى كاره‌بایه له هه‌رێم و جیاوازى له‌نێوان هیچ پارێزگایه‌كدا ناكرێت”.
هاوكات وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌رده‌وامه له به‌ستانى پێوه‌رى زیره‌ك بۆ ماڵان و تاوه‌كو كۆتایى مانگى شوبات زیاتر له 220 هه‌زار پێوه‌ر بۆ ماڵان به‌ستراوه، كه له ھەولێر 86 ھەزار پێوەرو له سلێمانی 75 ھەزار پێوەرو لە دھۆک 45 ھەزار پێوەر و لە گەرمیانیش 14 هەزار پێوەر به‌ستراون.
له‌باره‌ى كاتى ته‌واوبوونى پڕۆژه‌كه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با، رایگه‌یاند: دانانی پێوەری زیرەک یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگ و ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با كه بۆ چاککردن و رێکخستنەوەی تۆڕی کارەبای نیشتیمانییه له هه‌رێمی كوردستان و به ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه ماوه‌ی پێدانی كاره‌با به هاوبه‌شانی زیاد ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه زیاده‌ڕۆیی و سه‌رپێچی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با كه‌مببێته‌وه.