شكۆى كوردستان – هه‌ولێر
دواى 12 ساڵ له رێگریكردن له كردنه‌وه‌یان، فه‌رمانگه‌ى دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم بڕیاریداوه له هه‌ردوو پارێزگاى دهۆك و هه‌ڵه‌بجه فه‌رمانگه‌ى دیوانى چاودێرى دارایى بكرێنه‌وه.
به‌پێى بڕیارى دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم، دوو فه‌رمانگه‌ى دیوانى چاودێرى دارایى له هه‌ردوو شارى دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێنه‌وه.
له‌باره‌ى بڕیاره‌كه، شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى لێژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان به (شكۆى كوردستان)ى راگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه ئه‌و رێگریانه نه‌ماوه كه به‌رده‌به‌ست بوون له‌به‌رده‌م كردنه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌ى دیوانى چاودێرى دارایى له هه‌ردوو پارێزگاكه، بۆیه به كردنه‌وه‌یان هه‌نگاوێك باش ده‌نێرێت بۆ رێگرى له گه‌نده‌ڵى و به فیڕۆدانى سامانى گشتى هه‌رێم.
له‌كاتى بانگهێشتكردنى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، خالید هادى چاوشلى سه‌رۆكى دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم به په‌رله‌مانتارانى راگه‌یاندبوو: كه جگه له رێگری كردنه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌كان، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم رێگه‌نادات دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم وردبنى له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان بكات به بیانووى ئه‌وه‌ى كارى وردبینى له پسپۆڕى دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم نییه، به‌ڵام ئه‌و بیانووه زۆر لاوازه چونكه دیوانى پسپۆڕى زۆرباشى هه‌یه‌و ده‌توانن وردبینى پێویست بۆ سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كان بكه‌ن.