کوردستانی

تەندروستی هەرێم راگەیەنراوێكی لەبارەی هەڕەشەكردن لەپزیشك و كارمەندانی تەندروستی بڵاوكردەوە

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لەبارەی چەند حاڵەتێكی هەڕەشەكردن لەپزیشك و كارمەندانی تەندروستی بڵاوكردۆتەوە و تێیداهاتوە، بۆ سێیەمین رۆژ هێرشدەكرێتە سەر نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستییەكان، سەرەڕای هەڕەشە و سوكایەتیكردن بە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی.

بەوبۆنەیەوە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات ناوەندە تەندروستییەكان و پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بپارێزن.

تەندروستی هەرێم داواشی لەهاوڵاتیان كردوە خۆ بەدوربگرن لەهەڵچون و كاردانەوەی نەشیاو بەرامبەر پزیشك و كارمەندانی تەندروستی.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستییە:

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close