شکۆی کوردستان-
ھەندرێن ھیوا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گەشتی ئاسمانی سبەینێ لە نێوان سلێمانی و دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا ھەڵوەشێندراوەتەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشکراشیکرد، بەھۆی ئەوەی تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سلێمانیدا داخستووە، کۆمپانیای کۆندۆری ئەڵمانی ناتوانێت بەسەر ئاسمانی تورکیادا گەشت بکات بۆ سلێمانی.