شكۆی كوردستان-
ئەمڕۆ شەممە ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی نوێی لەبارەی رێكار و رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرد.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بریتین لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە كە:
ده‌وامی فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له سبه‌ینێ (12/7/2020) وه به له‌به‌رچاوگرتنی خۆپارێزی و شێوازی ته‌ناوبی ده‌وام به‌ڕێژه‌ی 30% ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و هه‌فتانه له رۆژی یه‌كشه‌مه تا چوارشه‌مه ده‌وام ده‌كرێت، هه‌ر هاووڵاتیه‌كیش كه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات رێكاری خۆپارێزی نه‌گرێته‌به‌ر مامه‌ڵه‌كه‌ی راییناكرێت.
كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و ماركێت و كافتریا و چێشتخانه و چایخانه و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه و سه‌رجه‌م شوێنی كاره‌كان، به گرتنه‌به‌ری رێكاری توندی خۆپارێزی، هه‌ر شوێنێكیش خۆپارێزی نه‌كات داده‌خرێت، بۆ یٔه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و قایمقامیه‌ته‌كان چاودێری ورد ده‌كه‌ن.
مزگه‌وت و شوێنه یٔاینییه‌كان و پرسه و هۆڵ و جێگای بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به داخراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
هاتووچۆی هاووڵاتیان و گه‌شتیاران له نێوان یٔیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاكانی عێراق و مه‌رزی په‌روێزخان، به داخراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به قایمقامه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی سنوری یه‌كه‌ی یٔیدارییان بڕیاری زیاتر ده‌ربكه‌ن.
ژوری یٔۆپه‌راسیۆنی یٔیداره‌ی گه‌رمیان داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه ده‌كات بارودۆخی مه‌ترسیداری گه‌رمیان له‌به‌رچاوبگرن و خۆپارێزی بكه‌ن، یٔه‌وه‌ش له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و هاووڵاتیان.