ڕۆژنامەکوردستانی

دەربەندیخان؛ یەکێکە لە باشترین شارەکان بۆ ژیان لە عێراقدا

ئا: جه‌لال هۆرێنى/ تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان

دامەزراوەی دەروازەی عێراق بۆ داتا ئەلیكترۆنییەكان نوێترین تۆماری داتاكانی ساڵی 2020ی كۆكردووەتەوە  ,بەپێی داتاكانی ئەو دامەزراوەیە كە پشتی بە وەزارەتەكانی پلاندان و دارایی و خوێندنی باڵا و تەندروستی و دەزگای ئاماری عێراق و كۆمسیۆنەكانی هەڵبژاردنەكان و مافی مرۆڤ و بانكی ناوەندی بەستووە،  هەندێك پارێزگا رێژەی بێكاری تێیاندا گەیشتووەتە لەسەدا 52  , لە بەرامبەردا پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە سەرجەم پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق كەمتر رێژەی هەژار و بێكاریان تێدایە.

ژمارەی دانیشتوان

لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی عێراق بە 40.222.503 (چڵ ملیۆن و دووسەد و بیست و دوو هەزار و پێنجسەد و سێ‌) كەس دەخەمڵێندرێت، كە 0.52%ی دانیشتوانی جیهان پێكدەهێنێت.

ژمارەی خێزانەكانی عێراق بە 4.696.265 (چوار ملیۆن و شەشسەد و نەوەد و شەش هەزار دووسەد و شەست و پێنج) خێزان تۆماركراون.

لەو رێژەیە 69.8%یان لە شارەكان و 30.2%یان لە گوندەكان دەژین.

هاوكات ژمارەی ناوەندی خێزان لە عێراق بەشێوەیەكی گشتی پێكهاتووە لە 6 ئەندام.

%10.5ی خێزانەكانی عێراق لەلایەن ژنانەوە سەرپەرشتی دەكرێن.

%40.5ی هاوڵاتیانی عێراق تەمەنیان لە خوار 15 ساڵەوەیە و 54.4% تەمەنیان لە نێوان 15 تا 65 ساڵیدایە.

هاوكات 5%ی دانیشتوانی عێراق تەمەنیان لە سەروو 60 ساڵییەوەیە.

خەرجی هاوڵاتی عێراقی

%32ی خەرجی خێزانەكانی عێراق بۆ دابینكردنی خواردنە

%24ی خەرجی خێزانەكانی عێراق بۆ سوتەمەنی و كرێی كارەبایە

%12.1ی خەرجی هاوڵاتیانی عێراق بۆ كرێی گواستنەوەیە

%6.4ی خەرجی هاوڵاتیانی عێراق بۆ كڕینی پۆشاك و پێڵاوە.

%5.2ی خەرجی دانیشتوانی عێراق بۆ پێداویستی ناوماڵ تەرخان دەكرێت.

%20.3ی خەرجییەكانی هاوڵاتیانیش بۆ پێداویستی دیكەیە بەنمونەی پێداویستییە تەندروستییەكان.

ناوەندی خەرجی تاك و خێزان

بەپێی ئامارەكان رێژەی كەمترین و زۆرترین خەرجی تاك و خێزان لە عێراق دەستنیشانكراوە هاوكات ناوەندی خەرجی مانگانەی تاكەكان بەجۆرێك دابەش دەبن كە:

212.600 (دوسەد و دوازدە هەزار و شەش سەد دینار) وەك ناوەندی خەرجی تاك وایە لەماوەی مانگێكدا

%31ی خێزانەكانی عێراق خەرجی مانگانەیان لەخوار (1.000.000 یەك ملیۆن دینار)ی عێراقییە لە مانگێكدا.

%48.2ی خێزانەكانی عێراق خەرجی مانگانەیان لەنێوان (1.000.000 – 2.000.000) (یەك ملیۆن بۆ دوو ملیۆن دینار)ی مانگانەدایە.

%5.7ی خێزانەكانی عێراق مانگانە خەرجییەكانیان لە سەرو (3.000.000)(سێ‌ ملیۆن دینار)ەوەیە.

دابەشبوونی كارگێڕی

بەپێی ئامارەكانی ساڵی 2020، كاروباری كارگێڕی بەسەر چەند ئاستێكدا دابەش دەبن جگە لە وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەجۆرێك:

18 پارێزگا

120 قەزا

393 ناحیە

22 وەزارەت (حكومەتی عێراق)

25 دەستەی سەربەخۆ (سەر بە حكومەتی عێراق)

6.500.000 (شەش ملیۆن و پێنجسەد هەزار كەس یان فەرمانبەرن یان خانەنشین)

4.000.000 (چوار ملیۆن كەس) لە كەرتی گشتیدا فەرمانبەرن

2.500.000 (دوو ملیۆن و پێنجسەد هەزار كەس) خانەنشینن.

  بەپێی تۆمارەكانی هەرێمی كوردستان لە هەرێمی كوردستانیش زیاتر لە 1.200.000 (یەك ملیۆن و دووسەد هەزار كەس) مووچەخۆری حكومەتن بە فەرمانبەر و خانەنشینەوە.

بێكاری و هەژاری

رێژەی بێكاری و هەژاری لە عێراق لەپاڵ ئەوەی كە بە ئاستێكی مەترسیدار هەڵكشاون، هاوكات بەشێكی سەرەكی تۆمار و داتاكانی ساڵی 2020ی عێراق پێكدەهێنن و بەپێی ئامارەكانیش سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ناحیەكانی بیارە لە هەورامان و عەینكاوە لە هەولێر باشترین شوێنن بۆ كاركردن و كەمترین بێكار و هەژاریان تێدایە، هاوكات پارێزگاكانی موسەنا و زیقار و موسەنا و دیوانیە و نەجەف و بەغداد خراپترین شوێنن بۆ ژیان و كاركردن و رێژەی بێكاری تێیاندا تادێت بەرزتر دەبێتەوە.

لەسەر ئاستی پارێزگا ریزبەندی زۆرترین رێژەی بێكاری لە عێراق بەپێی ئەم ریزبەندییەیە.

پارێزگای موسەنا 52%

پارێزگای دیوانیە 48%

پارێزگای میسان 45%

پارێزگای زیقار 44%

پارێزگای نەینەوا 37.7%

پارێزگای دیالە 22.5%

پارێزگای واست 19%

پارێزگای سەلاحەدین 18%

پارێزگای ئەنبار 17%

پارێزگای بەسرە 16%

پارێزگای نەجەف 12.5%

پارێزگای كەربەلا 12%

پارێزگای بابل 11%

پارێزگای بەغداد 10%

پارێزگای دهۆك 8.5%

پارێزگای كەركوك 7.6%

پارێزگای هەولێر 6.7%

پارێزگای سلێمانی 4.5%

بێكاری بەپێی تەمەن

%13.8ی بێكارەكان تەمەنیان سەروو 15 ساڵە

%27.5ی بێكارەكان تەمەنیان لە 15 بۆ 24 ساڵە

%24.5ی بێكارەكان تەمەنیان لە 15 بۆ 19 ساڵە

%2.9ی بێكارەكان تەمەنیان لە 60 بۆ 64 ساڵە

هەژارترین و باشترین شوێنەكان بۆ ژیان لە عێراق

هەژارترینەكان

ناحیەی غەماس لە پارێزگای قادسیە

ناحیەی بەنی هاشم لە پارێزگای میسان

ناحیەكانی هیلال و نەجمی و وەركا و ئەلسوەیر لە پارێزگای موسەنا.

باشترینەكان كە كەمترین هەژاریان تێدایە

سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە

سەنتەری پارێزگای سلێمانی

قەزای دەربەندیخان

ناحیەكانی بیارە لە هەورامان و عەینكاوە لە هەولێر

بینینی زیاتر
Back to top button
Close