هەمەڕەنگنێودەوڵەتیفۆتۆگەلەری

ئیڤانکا بە سەرپۆشەوە سەردانی مزگەوتی شێخ زاید دەکات

ئیڤانکا، کچی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوەی سەردانی ئیمارات-ی کرد، چوە مزگەوتی شێخ زاید و بە سەرپۆشەوە دەرکەوت.

ئیڤانکا ترەمپ لە شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتو دوای سەردانیکردنی بۆ مزگەوتی شیخ زاید بەشێک لە وێنەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە و کە لەگەڵیدا ژمارەیەک بەرپرسی ئیمارات دەردەکەون.

بە گوێرەی میدیاکانی ئەبوزەبی، راوێژکاری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ ژنانی ئەو وڵاتە کە لە ئیستادا پۆستی وزاریان هەیە، سەردانی مۆزەخانەی لوڤەری کردوە.

هەروەها ئیڤانکا ترەمپ جگە لە کۆبونەوەی لەگەڵ عەبدوڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات بڕیارە لەگەڵ محەمەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبیش کۆببێتەوە.

یەکێكی دیکە لە ئامانجەکانی سەردانەکەی ئیڤانکا ترەمپ بەشداریکردن و پێشکەشکردنی وتارێکە لە کۆنگرەی جیهانی ژنان کە لەم هەفتەیەدا لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close