شكۆى كوردستان – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى ره‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى په‌یڕه‌وانى ئایینى زه‌رده‌شتى له هه‌رێم كه داواى دروستكردنى گۆڕستانێكى تایبه‌ت به خۆیان و پهرهسگایهكیان كردوو، وه‌زاه‌رتى په‌روه‌رده_ش فه‌رمانى خوێنى ئایینه‌كانى دیكه‌ى داوه له ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
له‌ماوه‌ى رابردوو، نوێنه‌رانى ئایینى زه‌رده‌شتى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف كۆبوونه‌وه‌و چه‌ند داواكارییه‌كیان خسته‌ڕوو كه گرنگترینیان؛ روستکردنی گۆڕستانێكی تایبەت بەخۆیان و دروستكردنى پهرهستگایهك بوو.
له‌باره‌ى داواكارییه‌كانیان، ئەمیر عوسمان بەرێوەبەری پێكەوەژیانی ئاینەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی هه‌رێ بە (شكۆى كوردستان)ى راگەیاند: به‌پێى یاسا له هه‌رێم رێگه به‌سه‌رجه‌م ئایینه‌كان ده‌درێت به ئازاد په‌یڕه‌وى ئایینه‌كه‌یان بكه‌ن، بۆیه له‌و سۆنگه‌یه‌وه ره‌زامه‌ندى دراوه به دروستكردنى گۆڕستانێكى تایبه‌ت به په‌یڕه‌وانى ئایینى زه‌رده‌شتى له سلێمانى و دروستكردنى په‌رستگایه‌ك له هه‌رێم.
ئه‌میر عوسمان رونیشكرده‌وه، به‌پێى یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئایین و ئایینزاكانى هه‌رێم ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌و ماف و داخوازییانه‌یان جێبه‌جێده‌كرێت كه یاسا دیاریكردووه.
هاوكات وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم بڕیاریدا به ئازادى ئایینى ئیسلام و سه‌رجه‌م ئایین و ئایینزاكانى دیكه له خوێندنگه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێم بخوێندرێت.
به‌پێى فه‌رمانى ژماره (2886)ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه له 12ىشوباتى 2020 ده‌رچووه‌و شێوازى خوێندنى ئایینى ئیسلام بۆ په‌یڕه‌وانى ئه‌و ئایینه‌و ئایینه‌كانى دیكه رونكراوه‌ته‌وه.
به‌پێى فه‌رمانه‌كه، له هه‌ر پۆلێك پێنج خوێندكارى ئایینى دیكه هه‌بێت، جگه له ئیسلام ئه‌وا ده‌بێت ئایینه‌كانى وه‌كو مه‌سیحى و ئێزیدى و بخوێندرێت