سه‌ربه‌ست عه‌لى-هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم بڕیاریدا له ماوه‌ى سێ مانگدا، سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌رزانه له سه‌رمایه‌دارو هاووڵاتیان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان وه‌ربگرێته‌وه، كه له‌پێش قه‌یرانى دارایى پێیان دراوه‌و بڕه‌كه‌ى 740 ملیار دیناره.
پێش قه‌یرانى دارایى هه‌رێم، حكومه‌ت بڕى 740 ملیار دینارى وه‌كو قه‌رز به كۆمه‌ڵێك له سه‌رمایه‌دارو به‌ڵێنده‌رو خاوه‌ن كۆمپانیا‌و هاووڵاتیان داوه، به‌ڵام تائێستا نه‌تواندراوه ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێندرێته‌وه له‌كاتێكدا چه‌ند جارێك وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى كاتى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه دیاریكردووه.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم به نووسراوى ژماره (1326) كه له رێكه‌وتى (17ى شوباتى 2019) ده‌ركراوه‌و واژووى رێبازى حه‌ملان وه‌زیرى پێشووى دارایى و ئابوورى به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و وێنه‌یه‌كى لاى (شكۆى كوردستان)ه، ماوه‌ى شه‌ش مانگ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان دیاریكرابوو، به‌ڵام بڕیاره‌كه جێبه‌جێنه‌كراو هیچ رێككارێكیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ره‌كان.
ئه‌مساڵیش وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به نووسراوى ره‌سمى كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى دیاریكردووه.
به‌پێى بڕیاره‌كه، دەبێت قەرزارەكان لەماوەی سێ مانگدا ئەو پارانە بۆ حكومەت بگەڕێننەوە بۆ ئه‌مه‌ش بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى “كۆمه‌ڵێك رێككارى توند”ى دیاریكردووه.
مەرجه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بانكه بازرگانییه‌كان:
-گەڕانەوەی قەرزەكان دەبێت بە چەكی بانكیی بێت یاخود بەشێوەی كاش، بەمەرجێك كڕین و فرۆشتن بە چەكە بانكییەكەوە نەكرابێت و چەكە بانكییەكانی حكومەتی هەرێم بێت.
-چەكە بانكییەكان بەناوی قەرزارەكانەوە بێت و چەكی بانكیی هەمان پارێزگا بێت و چەكی بانكە ئەهلییەكان نەبێت.
-ماوەی گەڕانەوەی قەرزەكان سێ مانگە‌و ماوەكە لە رۆژی 10/2/2020وە دەستپێدەكات‌و 10/5/2020.
-دوای تەواوبوونی ماوەی (سێ) مانگەكە رێكاری یاسایی لەبەرامبەر ئەو كەس‌و كۆمپانیایانە دەگیرێتەبەر كە قەرزەكانیان نەگەڕاندوەتەوە، ئەوەش لەڕێگەی دەستگیرتن بەسەر ئەو موڵكانەی كە وەكو بارمتە لای حكومەت دایانناوە بۆ وەرگرتنی قەرزەكانیان.
به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، ئەو سه‌رمایه‌دارو خاوه‌ن كۆمپانیا‌و هاووڵاتیانه‌ى كە قەرزیان لە حكومەت وەرگرتووە، ده‌بێت لە ماوەی سێ مانگدا قەرزەكانیان بگەڕێننەوە، بەپێچەوانەوە حكومەت دەستبەسەر ئەو موڵكانەدا دەگرێت كە وەكو بارمتە (رهن) بۆ وەرگرتنی قەرزەكە دایانناوە.
له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانه‌وه، شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان به (شكۆى كوردستان)ى راگه‌یاند: لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا حكومەتی هەرێم بە مەبەستی گەشەسەندن و پێشخستنی بواری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان قەرزی بە ژمارەیەك لە سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكان داوە و بەشێکیان تائێستاش ئەو قەرزەی حکومەتیان نەگەڕاندووەتەوە، بۆیه حكومه‌ت بڕیاریداوە هەموو ئەو قەرزانەی كە لە لای سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكانە، وەریانبگرێتەوە كە بڕەكەی ۷٤۰ ملیار دینارە.
وتیشى: “لە ماوەیەکی نزیکدا حكومەت كاتێك دیاریدەكات و دەرفەتیشیان پێدەدات بۆ ئەوەی حیسابی خۆیان بكەن و لە ماوەی دیاریكراویشە پارەكە بگەڕێننەوە، ئەگەر نەشیگەڕێننەوە، ئەوا تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و دەخرێنە لیستی رەش و دەستبەسەر موڵك و ماڵیاندا دەگیرێت”.
دكتۆر ئه‌حمه‌د مسته‌فا، پسپۆڕى ئابوورى و مامۆستاى زانكۆ به (شكۆى كوردستان)ى رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌م بووه له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه‌ى به كۆمپانیاكان و هاووڵاتیانیداوه، چونكه جگه له گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه ده‌بێت ئه‌و سوودانه‌ش وه‌بگرێت كه چۆته‌سه‌ر قه‌رزه‌كانه‌وه.
ئه‌و پسپۆڕه، ده‌شڵێت: “گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه سوودى زۆرى بۆ وه‌زاره‌تى دارایى ده‌بێت، له‌وانه: ده‌توانێت مووچه‌ى مانگێكى فه‌رمانبه‌ران بدات، یاخود پاره‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژو كه‌مئه‌ندامان و ئه‌و چین و توێژانه بدات كه مانگانه بڕى مووچه‌كانیان كه‌مه‌و له‌كاتى خۆیدا دابه‌شناكرێت. ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ى ده‌تواندرێت به‌و پاره‌یه هه‌ندێك پڕۆژه جێبه‌جێبكرێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (شكۆى كوردستان)، له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بۆ ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێت “رێككاره تونده‌كان” بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌زرانه جێبه‌جێبكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم به (شكۆى كوردستان)ى راگه‌یاند: له‌سه‌ر راسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌زاره‌تى دارایى رێككارى زۆر توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه قه‌رزدارى حكومه‌تن، بۆیه ئه‌مساڵ هه‌موو رێككاره‌كان جێبه‌جێده‌كرێت و هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش له گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه نابه‌خشرێن”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى كه نه‌یوست ناوى ئاشكرابكرێت، رایگه‌یاند: حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌رزه‌كانى بدات، له‌مه‌ودا چاوپۆشى ناكرێت و جگه له گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان، ده‌بێت ئه‌و سوودانه‌ش له‌و كه‌سانه وه‌ربگیرێته‌وه كه به‌هۆى دواكه‌وتنى قه‌رزه‌كانه‌وه كه‌وتۆته‌سه‌ریان