نێودەوڵەتی

زیاتر لە 120 زانای جیهانی رەخنە لەهەڵپەساردنی دەرمانی مەلاریا وەك چارەسەری كۆرۆنا دەگرن

پاش ئەوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی تەواوی تاقیكردنەوەكانی دەرمانی مەلاریای لەجیهاندا راگرت و ئەو دەرمانەی بەمەترسیدار بۆ دڵ و جگەر لەقەڵمدا، زیاتر 120 زانای جیهانی رەخنە لە بڕیارەكەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و ئەو گۆڤارەش دەگرن كە دواین توێژینەوەی لەبارەی مەترسییەكانی دەرمانی مەلاریا بڵاوكردۆتەوە.

لەنامەكەیاندا، ئەو 120 زانایەی بواری تەندروستی لەجیهاندا، 10 هەڵەی زانستییان لەو توێژینەوەیە گرتوە كە باسی لەمەترسییەكانی چارەسەری مەلاریا كردوە بۆ نەخۆشی كۆرۆنا و ئاماژەشیان بەوەكردوە، داتای وەرگیراوی نەخۆشەكان لەگەڵ ریكۆردەكانی نەخۆشدا یەكناگرێتەوە.

نێل فێرگوسۆن پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەكانی بریتانیا یەكێكە لەو زانایانەی كە بەشداری نوسینی نامە رەخنەئامێزەكەی كردوە، لەوبارەیەوە رایگەیاند، ” ئەو توێژینەوەیەكی مەترسی مەلاریای نیشانداوە و گوایا لێكۆڵینەوە لە 15 هەزار نەخۆش كراوە كە چارەسەری مەلاریایان وەرگرتوە، ئاماژەی بەناوی وڵاتەكان و ئەو نەخۆشخانانە نەكردوە كە نەخۆشەكانی تێدابوە.

جگەلەوە، رەخنەی ئەوەشیانگرتوە نوسەرانی توێژینەوەكە پابەندی ستانداردی توێژینەوەی جیهانییان نەكردوە و داتا و كۆدی تایبەتی خۆیان بڵاونەكردۆتەوە.

هەینی رابردو، ژمارەیەك زانای ئەمریكی و سویدی ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكیان لەبارەی چارەسەری مەلاریا بۆ كۆرۆنا لەگۆڤاری (لانست)ی تەندروستی بڵاوكردەوە كە لێكۆڵینەوەی لە 15 هەزار توشبوی كۆرۆنا كردبو كە چارەسەری مەلاریایان بەكارهێناوە، بەپێی ئەنجامەكانی ئەو توێژینەوەیە كە بەراوردی كردوە بە 81 هەزار نەخۆشی دیكە كە چارەسەری مەلاریایان وەرنەگرتوە، دەركەوتوە، چارەسەری مەلاریا زیان بەدڵ و جگەر دەگەیەنێت و سودی بۆ كۆرۆنا نیە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close