نێودەوڵەتیکوردستانی

قامیشلۆ؛ لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی داوای یاسایی دژی تورکیا تۆمارکرا

شکۆی کوردستان-

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەشاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان 23 خێزانی شەهید داوای یاساییان دژی حکومەتی تورکیا تۆمارکرد.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری شکۆی کوردستان لەقامیشلۆ، کەسوکاری ئەو 23 شەهیدە داوای یاساییان لەدادگای ئیداری خۆسەری قامیشلۆ تۆمارکردووە و دواتر لەبەردەم بینای گشتی ئەنجومەنی کەسوکاری شەهیدان ڕاگەیەنراوێکیان بۆ ڕای گشتی خوێندۆتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە کەسوکاری شەهیدان شایەتی ئەوەیان داوە کە ڕۆڵەکانیان بە چەکی کیمیایی تورکیا شەهیدبوون و دواتریش داواکەیان بەرزدەکەنەوە بۆ دادگای نێودەوڵەتی.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close