کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەكردنی هاتوچۆی بۆ ماوەی شەش رۆژ راگەیاند

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبڕیاری ژمارە (38)-ی تایبەت بە رێنماییەكانی كۆرۆنا، بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆی بۆ ماوەی شەش رۆژ لەسەرجەم شارو شارۆچكەكان راگەیاند.

ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دوای ئه‌وه‌ دێت، ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای سلێمانی 101 كه‌س توشی كۆرۆنا بون و توشبویەكیش گیانیلەدەستدا.

هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، داوامان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ربكات.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ و وردەكاری قەدەغەی هاتوچۆیە:

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close