شكۆى كوردستان – هه‌ولێر
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریداوه پێداچوونه به‌سه‌رجه‌م جۆره‌كانى ده‌رماڵه‌كان بكات و ئه‌و ده‌رماڵانه ببڕێت كه به ده‌ر له یاسا به مووچه‌خۆران دراوه‌و لێژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بۆ بڕێنى ده‌رماڵه‌كان پێكهێندراوه، جگه له ده‌رماڵه‌كان، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش كه‌مده‌كرێته‌وه.
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى نه‌وت، جارێكى دیكه داهاتى حكومه‌تى هه‌رێم زۆر كه‌مبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و ده‌رماڵانه ببڕێت كه پێشتر به‌ده‌ر له یاسا به فه‌رمانبه‌ران دراوه، هاوكات بڕیاره حكومه‌تى هه‌رێم پێداچوونه‌وه به بڕى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش بكات و كه‌میبكاته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى شكۆى كوردستان، حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و ده‌رماڵانه ده‌بڕێت كه ساڵانى رابردوو به‌ده‌ر له یاسا به فه‌رمانبه‌ران دراوه، واته به رێنمایى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ده‌رماڵه‌كان دراوه به فه‌رمانبه‌ران.
له‌باره‌ى بڕینى ده‌رماڵه‌كان، كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم به شكۆى كوردستان راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر سه‌یرى یاساى چاکسازى بکه‌یت که په‌رله‌مانى کوردستان ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه‌و په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان داوه، مادده‌یه‌کى تێدایه ده‌ڵێت رێکخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌کان به‌شێوه‌ى دادپه‌روه‌رانه، لیژنه‌یه‌ک پێکهێندراوه بۆ رێکخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌کان.
وتیشى: “وه‌زاره‌تى دارایى داواى له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان کردووه دۆسیه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان بۆ بنێری و ده‌بێت له‌ماوه‌ى مانگێکدا جێبه‌جێبکرێت، هه‌ر بۆ رێخستنه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه و لیژنه‌ى بۆ پێکهاتووه، ئه‌و لیژنه‌یه ده‌بێت له‌ماوه‌ى مانگێکدا ده‌ستنیشانى بکه‌ین.
به‌پێى زانیارییه‌كان، له دواین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بڕیاردراوه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى داهاتى حكومه‌ت زۆر كه‌مبۆته‌وه و حكومه‌ت ناتوانێت له‌كاتى خۆیدا مووچه دابه‌شبكات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، زۆربه‌ى وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ده‌ستكارى سیسته‌مى مووچه بكرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى بڕى بڕینى مووچه‌كان دیاریى بكرێت، حكومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غدا ده‌كات، هاوكات حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت بزانێت به جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى یاسایى چاكسازى و بڕینى ده‌رماڵه‌كان چه‌ند داهات بۆ هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ئینجا بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه جێبه‌جێبكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم به (شكۆى كوردستان)ى راگه‌یاند: بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كارێكه هه‌رده‌بێت بكرێت، چونكه داهاتى هه‌رێم زۆر زۆر كه‌مبۆته‌وه، هه‌روه‌ها نادادپه‌روه‌ى زۆریش له مووچه و ده‌رماڵه‌كاندا هه‌یه، بۆ نموونه: فه‌رمانبه‌ر هه‌یه له وه‌زاره‌تى كاره‌با رۆژانه له‌سه‌ر عه‌موده ده‌رماڵه‌ى مه‌ترسى هه‌یه، ئه‌وه‌یان مافێكى ڕه‌وایه، به‌ڵام نابێت هه‌مان ده‌رماڵه به‌و فه‌رمانبه‌رانه بدرێت كه له‌سه‌ر مێزو له‌ناو باڵه‌خانه‌كان ده‌وام ده‌كه‌ن”.
هاوكات رێبوار بابكەیی، ئه‌ندامى پەرلەمانی كوردستان به (شكۆى كوردستان)ى راگه‌یاند: یاسای چاكسازی كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەوانەش وەرگرتنەوەی قەرزەكانی حكومەت و یەكخستنی خانەنشینی و دروستكردنی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی یەكگرتوو، واتە خانەنشینیی سەربازی و شارستانی یەك دەخرێت و دەچێتە چوارچێوەی خانەشینیی گشتی و سەر بە حكومەت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: حكومه‌ت بڕیاریداوه كۆتایی بە فرە مووچەیی دێنێت و ھەر كەسێك تەنیا یەك مووچەی پێدەدرێت، ئەوانەیشی شایستە نین، مووچەكانیان دەبڕدرێت.