بڕیاره له ماوه‌ى كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا، پڕۆژه‌ى یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق كه پشكى هه‌رێمى كوردستانى تێدا دیاریى كراوه، بنێردرێته ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران عێراق بۆ په‌سه‌ند كردنى.
ڤیان سه‌برى، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق به (شكۆى كوردستان)ى ڕاگه‌یاند: له رۆژانى داهاتوو پڕۆژه‌كه ده‌هێندرێته ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌سه‌ند كردنى، به‌پێى رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم جێگیرده‌كرێن، ئێمه‌ش له‌و بڕوایه‌داین كه كێشه‌كان كۆتایى بێت. هاوكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، بڕیاره له‌و هه‌فته‌یه جارێكى دیكه شاندى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن و رێككه‌وتنێكى نوێ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجام بدرێت.