نێودەوڵەتی

توێژینەوەیەك: تا ڕوبه‌ری هه‌ر وڵاتێك گه‌وره‌تر بێت، دیموکراتی تێیدا بچوکتر ده‌بێته‌وه

ئاژانسه‌كان
نوێترین ئاماره‌کان رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ له‌گه‌ڵ زۆری‌ بانگه‌شه‌ و دروشمەكان، سیسته‌می دیموكراتی‌ به‌رده‌وام له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌ .

له گفتوگۆیه‌کی به‌‌رنامه‌ی Scobleی که‌ناڵی 3Satی ئه‌ڵمانی، رێژه‌ی بونی دیموکراتی راسته‌قینه‌ له ‌دونیادا خرایه‌ڕو، له‌و گفتوگۆیه‌دا ئه‌نجامی کاری ئه‌و راپرسی و لیکۆڵینه‌وانه‌ى‌ كه‌ له‌سه‌ر دیمۆکراتی راسته‌قینه‌ كراوه‌، ئاشكرا كرا.

به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان كه‌ سه‌باره‌ت به‌ دیموکراتی راسته‌قینه‌ له‌ 167 وڵاتی دونیا ئه‌نجامدراوه‌، دەركەوتوە،‌ به‌رده‌وام سیسته‌می دیموكراتی‌ به‌ره ‌و که‌مبونه‌وه‌ ده‌ڕوات و تا روبه‌ری هه‌ر وڵاتێك گه‌وره‌تربیێت، دیموکراتی تێیدا بچوکتر ده‌بێته‌وه‌‌.

له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕو، كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ‌زۆر وڵاتی دونیادا هه‌ڵبژاردنی ئازاد به‌ڕێوه‌ ده‌برێت و دڵنایی و سه‌لامه‌تی بۆ ده‌نگده‌ر دابین ده‌کرێت، به‌ڵام هه‌مو ماناکانی دیموكراتی‌ له‌و وڵاتانه‌دا به‌رجه‌سته‌ناکریت.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ شاره‌زایانی‌ سیاسه‌ت پێیانوایه‌ ترسی که‌مبونه‌وه‌ی دیموکراتی له ‌هه‌مو دونیادا و ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌وروپای خۆرئاواشدا هه‌یه‌،‌ ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ هه‌میشه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ک خۆیان له ‌که‌شوهه‌وای ئازاددا به‌ڕێوه‌ده‌چن.

به‌پێی‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌:

  • له ‌کۆی 167 وڵاتی جیهان، له‌ 30 وڵاتدا ئازادی راسته‌قینه‌ هه‌یه‌، ئه‌م رێژه‌یه‌ش 14.4% كۆی‌ دانیشتوانی زه‌وی پێكدێنێت.
  • له ‌50 وڵاتی دونیادا به‌شێوه‌یه‌كی كه‌موكورت، ديموكراتى بونی هه‌یه، له‌ ناو ئه‌و وڵاتانه‌شدا ئۆکرانیا، سریلانکا، سربیا، تایلاند باسی‌ لێوه‌كراوه‌و ئه‌و رێژه‌یه‌ش 35.5%ی‌ دانیشتوانی‌ زه‌وی‌ پێكدێنێت.
  • له‌ 36 وڵاتی تردا تێكه‌‌ڵه‌یه‌ک له‌ دیموکراتی و دیکتاتۆری بونی هه‌یه‌ و له‌و وڵاتانه‌شدا ئوتۆکراتی، فۆرمێكی‌ هه‌ستپێکراوه،‌ هه‌روه‌ها فۆرمێك له‌ دیکتاتۆری له ‌فه‌رمانڕه‌واییدا به‌ڕێوه‌‌ده‌برێت، له‌ دیاترینی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ش سه‌نگافوره‌، چین، گانا، کینیا، پاکستان به‌ نمونه‌ باسیان لێوه‌كراوه‌و ئه‌و رێژه‌یه‌ش ‌15.2%ی‌ دانیشتوانی زه‌وی‌ پێکدێنێت.
    هه‌ر به‌ گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان، له‌ 51 وڵاتی دیكه‌شدا حوکمی ده‌سه‌ڵاتداری ره‌ها هه‌یه،‌ ‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ش 34.9%ی‌ دانیشتوانی زه‌وی پێکدێنێت.
بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close