بڕیاره له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی به ئاماده‌بونی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و لایه‌نی پیوه‌ندیدار، پرۆگرامی به GIS كردنی په‌تای كۆرۆنا له ھه‌رێمی كوردستان ڕابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌م پرۆگرامه بۆ یه‌كه‌مینجاره له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت.
پرۆگرامه‌كه پێكدێت له نه‌خشه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌ھه‌رێمی كوردستان ھه‌ر له ڕوی توش بون و چاك بونه‌وه له‌په‌تاكه و دیایكردنی شوێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه.
ئه‌م پرۆگرامه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌به‌نی كراوه به ھه‌مه ئاھه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پرۆگرامه‌كه به یه‌كێك له‌و ستراتیجانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی داده‌نرێت كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ھاوكاری كردنی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانه له ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا .
جێگه‌ی ئامژه‌پێكردنه پرۆگرامی به GIS كردنه‌كه بیرۆكه و جێبه‌جێكردن و بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆی سلێمانیه‌وه‌یه و زانكۆی سلێمانی وه‌ك ناوه‌ندێكی زانستی به سه‌رجه‌م كاره‌كانی ھه‌ستاوه.