نێودەوڵەتی

پێشنیاردەكرێت تابلۆی مۆنالیزا بفرۆشرێت


شكۆی كوردستان-
گەورە بازرگانی دیاری فڕەنسا پێشنیازی فرۆشتنی تابلۆی مۆنالیزیای نیگارکێشی بەناوبانگ لیوناردۆ داڤنشی، بە 50 ملیار یۆرۆ (44 ملیار دۆلار) دەکات و پارەکەی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە بەکاربهێنرێت.

ستیڤن دیستینن، بەڕێوەبەری کۆمانیانای فەیبەرنۆڤاڵ تەکنلەلۆژیای نێودەوڵەتی لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری Usbek & Rica رایگەیاند، “پێویستە ئەو خشڵو جوانکارییە گرانبەهایانەی کە خێزانەکان هەیانە، بفرۆشرێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارە زۆرە ئابورییەی کە بەهۆی کۆرۆناوە دروستبوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژ لە دوای رۆژ جیهان لە داکشانی زیاتری ئابوری نغرۆ دەبێت، “تا ئێستا ناتوانین بە تەواوەتی سەر لەو قەیرانە دەربکەین، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە روبەڕومان بوەتەوە، وەک ئەو منداڵانەمان لێهاتوە کە دەچێتە ناو بیرێکەوە و دەیەوێت قوڵی بیرێک بپێوێت، بەڵام نازانێت چۆن لەو بیرە بێتە دەرەوە.”

ستیڤن دیستینن پێشنیازیش دەکات، تابلۆی مۆنالیزا بە بڕی 50 ملیار دۆلار بفرۆشرێت و پارەکە بۆ بوژانەوەی کەرتی ئابوری تەرخانبکرێت.

تابلۆی مۆنالیزا شاکارێکی نیگارکێشی بەناوبانگی ئیتاڵی لیوناردۆ داڤنشییە، نمونەیەکە لە کارە ناوازەکانی چەرخی هەستانەوە، لە ئێستادا لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس پارێزراوە

لە ئێستادا فڕەنسا بەهۆی کۆرۆناوە توشی گەورەترین داکشانی ئابوری بوەتەوە، بەجۆرێک لە دوای جەنگی دوەمی جیهانییەوە داکشانی ئابوری بەو جۆرەی بەخۆیەوە نەبینیوە، وەزیری دارایی پێشنیازی بەکارهێنانی بودجەی یەدەکی ئەو وڵاتەی کردوە، بەمەبەستی دوبارە بوژانەوەی کەرتی ئابوری وڵاتەکەی.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close