شكۆى كوردستان – هه‌ولێر
له‌به‌رامبه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ر و وه‌به‌رهێنان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به فرۆشتنى ئه‌و موڵكانه كه به‌ڵێنده‌ر و بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ران وه‌كو بارمته دانرابوون.
پێش قه‌یرانى دارایى هه‌رێم، حكومه نزیكه‌ى 950 ملیار دینارى وه‌كو قه‌رز به كۆمه‌ڵێك له سه‌رمایه‌دارو به‌ڵێنده‌رو خاوه‌ن كۆمپانیا‌و هاووڵاتیان داوه، به‌ڵام تائێستا نه‌تواندراوه ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێندرێته‌وه له‌كاتێكدا چه‌ند جارێك وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى كاتى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه دیاریكردووه.
له‌باره‌ى فرۆشتنى ئه‌و موڵكانه‌ى وه‌كو بارمته (ره‌هن) دانراوه، جه‌لال محه‌مه‌د بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند: حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیكردووه به فرۆشتنى موڵكى ئه‌و به‌ڵێنده‌ر و وه‌به‌رهێن و بارزگانانه‌ى كه قه‌رزه‌كانیان نه‌گه‌ڕدۆته‌وه، ئه‌گه‌ریش موڵکه‌که نرخى که‌متر بوو له قه‌رزه‌که، ئه‌وا حكومه‌ت ده‌ستده‌گیرێت به‌سه‌ر موڵک و ماڵه‌که‌ى تری‌دا.
جه‌لال محه‌مه‌د، گوتیشى: “ده‌ست به رێككاره‌كانى گه‌ڕاندۆنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان کراوه که 55 به‌لێنده‌ر ماون قه‌رزى حکومه‌تیان لایه و نه‌یانداوه‌ته‌وه که بڕى پاره‌که ده‌کاته 820 ملیار دینار، ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ مووچه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه سوودى لێ وه‌رده‌گیرێت”.