تایبه‌ت به شكۆی كوردستان
بڕیاره ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم مانگی داهاتوو یاساى چاكسازى جێبه‌جێ بكات و بڕیارده‌رى لێژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستانیش ده‌ڵێت: «به گوێره‌ى رێنماییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان مادده‌كانى تایبه‌ت به وه‌زاره‌ته‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن».
لةوبارەیەوە محه‌مه‌د سه‌عه‌دده‌ین، بڕیارى لێژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان به (شكۆى كوردستان)ى راگه‌یاند: له ته‌ممووزى ئه‌مساڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم یاساى چاكسازى جێبه‌جێ ده‌كات و رێنمایی به وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانیش دراوه كه خۆیان ئه‌و ماددانه جێبه‌جێ بكه‌ن، كه وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ده‌گرێته‌وه.
له‌باره‌ى بڕگه‌كانى پڕۆژه یاساكه، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان به (شكۆى كوردستان)ى راگه‌یاند: له یاساى چاكسازى، ھەزاران خانەنشینی نایاسایی لە وەزیرەوە بۆ بریکارو خوارتر هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه، هه‌روه‌ها لیستی شەھیدان و کەمئەندامی سەنگەر و زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین رێكده‌خرێته‌وه و پلە سەربازی و ئیداری لە ئەوانەی لە دەرەوەی شایستەی خۆیان پلەیان بەرزکراوەتەوە، وه‌رده‌گرێته‌وه، ڕێگریى ده‌كرێت لە دووجار سودمەند بوون لە موچە.
ئومێد خۆشناو، راشیگه‌یاند: شەش جێگا هه‌ن كه فەرمانگەی خانەنشینن بوون و ھۆکارێک بوون بۆ گەندەڵی و لیستی ناڕەوای خانەنشینی، ھەڵدەوەشێتەوەو خانەنشینی لەیەک فەرمانگەدا کۆ دەبێتەوە و ھیچ ھێزێکی سەربازی و حزبیش یەکەی ژمێریاری خۆی نامێنێت، له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌وه و که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانەنشینی پلە باڵاکا، هه‌روه‌ها ژمێرەو حسابی سەرجەم ھێزە سەربازی و ئەمنییەکان دەکەونە ژێر چاودێری دیوانی چاودێری داراییه‌وه.